تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەم پووچەڵ
نگا: دەم پووچ
دەم پووچەڵ
مرۆڤی بێ ددان، -ی: بێ ددانی
دەم چوونە کڵێڵە
زاڕەق بوون، قسە بۆ نەهاتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەم چوونەکلیلە
بریتییە لە بەسترانی دەم و نەکرانەوەی لە ترساندا
دەم ڕاست بوونەوە
دوباره ثروتمند شدن بعد از ندار شدن
دەم ڕاست بوونەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەم ڕاستبوونەوە
بریتییە لە دەوڵەمەند بوون و تێرخواردنی یەکێک لەپاش برسێتی و هەژاری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەم ڕووت
بریتییە لە پیاوی منداڵکاری بۆ نموود کە شەرمی لێ نەکرێ
سەرچاوە: نالی
دەم ی دووهەم
هەناسە.

دوێنێ چ بو دەتدا به زوبان لافی کەرامەت؟!
ئەمڕۆ نەدەمت بوو، نه دەمت بوو، نە دەمت بوو!
دەماردەهاووردن
دەمار دەرهێنان، ڕەگ و ڕیشەدەرهێنان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەمبوون
پێگەیشتنی چایی و قووبووڵی و پڵاو
دەمبوون
دەمکێشانی چاو پڵاو و قوبووڵی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەمبوونە تەڵەی تەقیو
دەمبوونە تاقیچرا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەمبوونەتاقیچرا
بەیەکێک دەوترێ کە لە شتێکی کوتوپڕییەوە واقی وڕمابێ و قسەی پێ نەکرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەمدروون
بریتییە لە دەمکوتکردنی یەکێ
دەمدروون
بێ دەنگ بوون و هەست لە خۆبڕین. بۆ دەمکوتکردنی خەڵکیش بەکاردەبرێ