تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جووتانە
باجێکە ئاغا لە مسکێنی دەستێنی
جووتانە
چتێکە لە خاوەند جووت بستێنرێ ساڵی جارێکی
جووتباقیە
جوورە دروومانێکە، (هەورا) سەرتیری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جووتبوون
ڕێکبوونی دوو شت بەقەد یەک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جووتبوون
جووتبوون
دۆست و ئاشتبوون، لە تەنیشت یەکتری تەرازبوون، لەگەڵ ژنی خۆ نوستن، ڕێک و تەرازبوونی دووچت بەقەد یەکتری
جووتبەندە
جووتبەندەیی
فەلەخووێیی، جوتێری
جووتخاڵ
جووتەخاڵ: (:)
جووتلانە(شا)
جووتلوولە
جوورە تفەنگێکی دوو لوولەیە
جووتلەقە
جووتە، لەقەی یەکسمانە بە هەردووک پاشووەکانی
جووتماشە
مرازێکی کەژمێرێیە
جووتن(باک)
جووین
جووتژمار
ژمارەیەکە بە ڕەنووسی جووت تەواو دەبێت: 0, 2, 4, 6, 8,. سفر جووتژمارە چونکە دەکاتەوە دوو جاران سفر. بڕوانە تاکژمار.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جووتکردن
خستنە پاڵ یەکی دوو شت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جووتکردن
پێوەدان و داخستنی دەرگا و پەنجەرەی دوو دەری