تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاش ئاشوورا
طبیخ العاشوراء.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاشبوون
ئاشبوونەوە
ناکۆکی و دژی لەنێوانێدا لابردن
ئاشت بوونەوە
«مستـ. لا.» ڕیککەوتنەوەی دوو لا کە پێکەوە ناکۆکییان هەبێ: ئام ئاشتبوونەوەیانم بە کەیفێ بوو. لە خۆڕا دەنگیان لێک گۆڕی بوو لە خۆشیانەوە ئاشتبوونەوە.
ئاشتیخوواز
ئاشتی پەرست._ ی: ئاشتی پەرستی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاشووب
جەنگ و کێشەی گەورە
ئاشووب
«نا.» ١- ئاژاوە و پشێوی ٢- هەرا و هۆریا و حاڵەتی تێکچوونی ئاساییشت. ٣- کاری بە گژ یەکا چوون و تێک بەربوونی خەڵک. □ «ئەم تاقمە مومتازە کەوا خاسەیی شاهن» «ئاشووبی دلێ مەملەکەت و قەلبی سوپاهن» «نالی: گمـ ــ ٣٤» * ئاژاوە. «سنـ.» ئاشۆ، ئاشێو، پشێو نە، پشێوە، پشێوی. هس.: «بکـ.، ئاشیو = قازانجی ناڕەوا «تمـ: ژابا - ١١»
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاشووب نانەوە
هەڵگیرساندنی ئاشووب
ئاشووب نانەوە
«مستـ. لا.» تمـ: ئاژاوەنانەوە.
ئاشووب پاشوو(باد)
خەونی پڕو پووچ
ئاشووبنانەوە
شەڕو کێشەو پشێوی هەڵاییساندن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاشووبگێڕ
کەسێکە کە زۆر ئاشووب هەڵگیرسێنێ
ئاشووبگێڕ
شەڕو کێشەو پشێوی هەڵاییسان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاشووبگێڕان
ئاشووبگێڕان
«مستـ. لا.» تمـ: ئاژاوەگێڕان.
ئاشووبگێڕان
شەڕو کێشەنانەوە
ئاشووبگێڕی
«حمسـ.» کارێکی پیاوی ئاشووبگێڕ دەیکا.: پیاوی چا بە واز لەم ئاشووبگێڕییە بێنە.