تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاسوولقە(دزە)
تاسوولکە
تاسی گچکە
تاسەخووار
کەسێکە تاسەو ئارەزووی یەکێکی بکات. ئارەزوومەند
تاعوون
زقنه.
تاعوون
ژەقنه ،درۆم [چاوەقووڵه ،نەخۆشی ڕشانەوه].
تاعوون
طاعون ،دَبل.
تاق و جووت
سەرچاوە: نالی
تاق ی دووهەم
تەنها.

چ قەصر و دائیرە و تاقێ، تیا تاقی ئافاقی،
نەی و موطریب، مەی و ساقیی، گوڵ و بولبول هەموو جووتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تاقمان لە جووت
جۆرە یارییەکە یەکێک چەند شتێک دەخاتە دەستیەوە و بەهاوڕێکەی دەڵێ: (تاقمان لە جووت)، ئەویش ئەگەر وتی تاق یا جووت و بەتاق دەرچوو یا بەجووت ئەوی ناو مشتی دەباتەوە، ئەگەر وادەرنەچوو ئەوا بەقەد ئەوەی ناو مشتی دەدۆڕێنی
تاقمانە جووت
تاقمانە جفت. (ڕۆژ) تیقمانەجووت. یارییەکە یەکێک چەند چتێک دەخاتە دەستیەوه و بە هاوڕێکەی دەڵێ تاقمان لە جووت ئەویش ئەگەر گوتی تاق یا جووت و بە تاق دەرچوو یا بە جووت ئەوی ناو دەستی دەباتەوە، دەنا کەوا دەرنەچوو دەیدۆڕێنێ._کردن
تاقمانەجووت
نگا: تاقمانە لەجووت
تاقمانەجووت
تاقمان لە جووت
تاقەت چوون
وەرەزبون، حەوسەڵە بەسەر چون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تاقەتچوون
بێ تاقەتبوون لە شتێک
تالوول(باک)
گۆچانی چکۆڵە
تالوولە(باک)
گەمەیێکە بە گۆچانی چکۆڵە دەکرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تالینتووس
گیایەکە لە تاڵیشک دەچێ