تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەیهوو
وشەی هەرگیز نەشیاو، هەیهات: ئەیهوو تازە من گانج دەبمەوە؟!
ئەیهوو
ئەیهۆ، هەیهۆ، بۆ ڕابردوویەکی زۆر کۆن بەکار دەبرێت، واتە لە کاتی گێڕانەوەی سەربردەیێکی زۆر کۆندا، کە مرۆ وەبیری بێتەوە یا بیری لێ بکاتەوە دەڵێ_ واتە زۆر کۆن و دوورە
ئەیهوو!
هی های!
ئەیهوو!
هەیهوو!. [هەیهات!، دوورە!]
ئەیهوو!
هیهات!، هیهان١، ایهان!، ایهات!، هایهات!، هایهان!، هیهاه!
با بردوو
[[با + بردوو]]
(سمف.)، (مج.) هەر شتێکی لەدەس دەرچووبێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بابردوو
بریتییە لە شتی زۆر سووک
بابردوو
هەر چتێکی سووکی بابیبات_ی پێ دەڵێن
سەرچاوە: نالی
بابردوو. ئاوی گەوهەر
ئەو دڵۆپە بارانەی ئەکەوێتە سکی صەدەف و ئەبێ بە دوڕڕی یەکتا.

کە خاکی، خاکی دامەن بە، وەگەر نە، تۆزی بەربادی
کە ئاوی، ئاوی گەوهەر بە، وەگەر نە، بڵقی سەر ئاوی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باتوو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باتوو
باتوو
[[؟]]
(نا.)، (مک.) گونی ئادەمیزاد. ئەو منداڵە باتووی ئاوساوە.
باتوو
باتی، باتۆ، هێلکەی گون. لە پەردەی شێوازدا بۆ گونیش بەکار دەبرێ. (باک) ئێلێکی کوردانە لە ژوورووی خاکی بۆتانێدایە
بادروو
پۆپەی کەڵەباب
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باربوو
(باربووکردن) یارمەتیدانی یەکێک و شت پێ دانی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باربوو
یارمەتی و دەسگیرۆییی یەکێک لە کاتی لێقەومان و زیان لێ کەوتنێکیدا یا لە ژنهێنان و شایی و زەماوەندێکیدا
باربوو
[[؟]]
(نت.)، (مک.) پێشکێشکردنی شتومەک، کەلوپەلی ناو ماڵ، پارە، یا هەر شتێکی دیکە، لە لایەن چەند کەسێکەوە بە یەکێک بۆ هەڵسووڕاندنی کارێکی وەکوو ژن هێنان، ماڵ پێکەوەنان و خانوو دروست کردن و... و... * باروبوو.
باربوو
بەرداری، (باک) مێجبێتی، (زەن) ترەوانە، (بابا) باروو بوو، بارەبوو، (کە) داشن، (هەو) کێشە، کێشک، پیتاک، (هەوراباد) بێش، پۆیلە، پۆیلانە. یاریکاری و دەستگرۆیی ئەو کەسانەیە، کە لێیان قەوماوە یا زیانیان پێ گەیشتووە یان لەکاتی ژن هێنان و زەماوەندێدا._یی: کردارو کردەوەی باربوو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بارخانوو
شتومەکی ناوماڵ