تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کووێرک
کووێرەی دەغڵی (کە.) کووێرە٬ فیشەکێکە نەتەقێ.
کووێرک
کووێروەی نێو دەغڵی٬ کووێرۆک٬ (هەورا.) وەزەکۆر٬ کوورک٬ گووێزی کووێر٬ گووێزێکە بە کاکڵ دەرنەیەت.
کووێرکووێرانە
بەنابەڵەدی٬ بەناشارەزایی٬ بەبێ لێکدانەوە.
کووێرۆک
گووێزی کووێر٬ کەبەکاڵ دەرنەیەت٬ کوورک.
کووێری
کۆری٬ کووێروو.
کووێرە
کۆرە٬ لەکاتی بانگ کردنێدا بەکاردەبرێ٬ (کە.) کووێرووی دەخڵی ٬ فیشەکێکە نەتەقێ.
کووێرەبوون
کوێرەوە بوونی بیروکانی٬ کوێربوونەوە.*
کووێرەدێ
دێیەکی گچکەی کەم ئاوە٬ کە چهند ماڵە هەژارێکی تێدابن.
کووێرەمار
سفرەمار٬ (هەو.) کۆرەمار٬ جوورە مارێکی کووێری کوژندەیە٬ قوڵەوەیباب.
کووێرەمشک
مشکەکووێرە.
کووێرەمووشە
کووێرەهۆش
هۆش سست٬ کەم هۆش.
کووێرەوەبوون
کووێرەوەبووگ
کووێربووەوە.
کووێرەوەری
(هەورا.) کۆرەوەری٬ ئازار٬ ڕەنج٬ ڕچ٬ سەخڵەتی٬ چەرمەسەری٬ دەردەسەری لە کاروباردا.
کووێرەڕێ
ڕێگایەکە باریکە٬ کە هاتوچۆی کەم پێدابکرێ.
کووێرەکانی
کانییەکە لە بەهاراندا بتەقێ و لە هاوینێدا ووشکبێ یا ئەوەندە ئاوی نەبێ ٬ بەهارەکانی ٬ کانییەکە٬ کە پڕبووبێتەوە ئاوێکی کەمی مابێ ٬ ناوی دێیە کییە لە سوورداش.
کووێز هۆشی
کووێزر
بڕوانە: کۆزر.
کووێستان
کووێسان٬ زۆزان٬ ساردەسیر٬ هاوینەوار٬ کێووستان.ـــ ی : کووێسانی٬ ساردەسیری.