تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کووێخا
خاوەندماڵ٬ دمڕاستی ئاغای٬ کۆخا٬ کەیا٬ براگەورەی ئاوایی٬ کلیت٬ (هەورا.) قێخا٬ (گەل.) کەڤۆخووێ.
کووێخادەرک
سەردەرکەوان٬ سەرپەردەدار.
کووێخانە
کوێخا ئاسایی.*
کووێخاژن
کووێخایانە
مووچەیێکە دەدرێ بە کووێخا.
کووێخایی
دەمڕاستی٬ کاربەدەستی دێیەک.
کووێخایەتی
کووێر
شەڤڕەشکی٬ نابینا٬ ئێتۆن٬ (هەورا.) کۆر٬ (دەر.) کوور٬ بێ چاو٬ کەسێکە تاکێک یا هەردووک چاوی نەبینێ.ـــ بوون: کووێرایی داهاتن٬ دەشت و بیابانێکە ووشک و بێ ئاو و گیابێ ٬ گووێزێکە ناوکەکەی بەکاکڵ دەرنەیەت.
کووێرانە
وەکوو کووێران.
کووێراو
کەمەئاوێکی بۆگەنە٬ چاوگەیەکە کەمی ئاو لەبەر بڕوات٬ کەند یا کانیەکە ئاوەکەی ووشک بووبێ .ـــ ی: گەنداوی ٬ ووشکاوی.
کووێرایی
چاوسپی بوونەوە٬ لێڵایی٬ کووێراوی٬ کووێری٬ کۆرایی.
کووێرایی داهاتن
کوێربوون٬ سۆمایی داهاتن.
کووێربوون
نابێنابوون.
کووێربوونەوە
نەمان و بزربوونی ڕێ و شووێنی چتێکی ٬ نەمان و بنبڕبوونی وەچەی یەکێکی.
کووێردڵ
مرۆی تێ نەگەییشتوو.
کووێردڵی
کەم ژیری٬ زەین کوێری.*
کووێرزەین
بیر سستی٬ کەم ژیری.*
کووێرشک (هەو.)
کووێرنان
کەسێکە نان بدە نەبی.
کووێروو
کۆرک٬ کووێذە٬ کووڕی٬ گورگە٬ کوورک٬ کووێرەک٬ دەردێکە٬ بگاتە دەغڵی کاکڵی دەنکەکانی دەکاتە خۆڵەمێش.