تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
وافوورە
واوورە
ویڤە٬ ئەولا٬ ئەملا٬ هێڤە٬ بێرەدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
وروورە
وڵووڵە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پاموورە
جۆرە پاوانەیەکە لە زەنگیانەی ڕەش و شین بە سێ لیسپ دەهۆنرێتەوە و دەکرێتە پێ
پاموورە
پاوانە، (هەورا) پاموورە، زەنگیانەی ڕەش و شین بە سێ لیپ دەهۆنرێتەوەو لەپێ دەکرێت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پشیلەسوورە
جۆرە یارییەکە یەکێک تێ دەکەوێ، ئەوانی تر دەست بەیەکەوە دەگرن و، ئەوی تێ کەوتووە دەیگرنە ناو خۆیان، ئەویش تەقەلا دەدا کە لەناو لنگیانەوە دەرچێ، ئەمانیش نایەڵن و دەڵێن: (پشیلە سوورە کوێڕا چوو ، عەرزی دڕی و پیایدا چوو) ئینجا لەناو لنگی هەر کامێکیانەوە دەرچوو ئەو کەسە تێ دەکەوێ
پشیلەسوورە
گەمەیەکە، یەکێک تێدەکەوێ ئەوانی تر دەست بە یەکتری دەگرن و ئەوەی دەگرنە ناو خۆیان ئەویش تەقەلا دەدا کە بەناو لنگیاندا دەرچێ ئەوانیش نایەڵن و دەڵێن: پشیلە سوورە کووێڕا چوو عەرزی دڕی پێیدا چوو، بەڵام بەناو لنگی هەرکامێکیاندا دەرچێ ئەو تێدەکەوێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پلوورە
شتێکی بۆشە هەنگ شانی تێدا هەڵدەبەستێ
پلوورە
دووبارەی هەنگووین، کە شانەی تێدا لێ دەدات بۆ دروستکردنی هەنگووین. (هەورا) پلووسک. چتێکی بۆشە هەنگ شانەی تێدا هەڵدەبەستێ، کوورەی هەنگانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پوورە
کۆمەڵەی هەنگ
پوورە
(موک) شەڵغە. دەسە، دەستەهەنگ. کۆمەڵە بێچووە هەنگێکە لە بەهاراندا لە هەنگەکان جووێ دەبنەوە. زەی. _ی هەنگان: دەستەی مێشەنگووینانە. (ئەردە) کەندوو خەڵفی مێشهەنگووینان
پووشەسوورە(دزە)
کەرخنکێنە، جوورە گیایەکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەخشە کوورە
پەخشەکوورە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەموورە
شتێکە ژنان بۆ جوانی دەیکەنە پێیان لە زۆڕ یا لە زیو یا لە زەنگیانە و مووروو
پەموورە
پاموورە. چتێکە ژنان بۆ جووانی دەیکەنە پێیان لە زێڕ یا لە زێو یا لە زەنگیانەو مووروو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلوورە
جۆرە خواردەمەنییەکی سارد و شیرینە بەپارچە تەختەیەکی باریک و تەنکەوە هەر دانەی لە ڕەنگێکە