تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەشکردنەوه
کوژاندنەوه، بۆ ئاوور و نووسەوەری و هەموو چتێکی بەکاردەبرێ. داپۆشینی زەل و قامیشی سەر بانی تازه به گڵ ، دیاربوونی چتێک له دوورەوه. نووسینەوەی مەشق به پڕی
ڕەشکەوه
ڕەشێکه به سەر بۆریدا بنووێنی ، ڕەشبۆره
ڕەشەڕشاوه
(باد.): ڕشانەوه
ڕەمڵ گرتنەوه
فاڵگرتنەوه بۆ دۆزینەوەی چتێکی نادیار
ڕەمڵگرەوه
ڕەنگدانەوه
گۆڕای ڕەنگی چتێک
ڕەواندنەوه
- ی خەو: زڕاندنی خەو.- ی دۆخین: لەدۆخی خۆیدا نەهێشتن ، بڵاوکردنەوه.- ی قوونێر: بڵاوه پێکران، تەفروتووناکردن
ڕەواننەوه
ڕەوانەوه
ڕەوینەوه، سڵەمینەوه، سڵکردنەوه، لەخۆرا پەڕینی گیان لەبەر. نەمان، جووێ بوونەوه، بەجێهێشتن، زڕان.- ی خەو: زڕانی خەو.- ی دۆخین: لەدۆخی خۆی دەرچوون
ڕەواوه
ڕەواوەوه
ڕەوه
گەلە یەکسمێکه ، (جا.) ڕەووگ، (باک.): ڕەوی، که بریتییە له ئەسپ و ماین و ئێستر . لیسێکی گەورەیه گەزۆی پێ دەتەکێنرێ
ڕەوڕەوه
پێچکی هەموو چتێکی وەکوو ئەسپه ئاسنینه و ترۆمبێل و عارەبانەیه. مرازێکه 3،4 پێچکییه منداڵی پێ فێره ڕۆیشتن دەکرێ
ڕەویانەوه
(ئەردە): ڕەوانەوه، ڕەوینەوه. بڵاوبوونەوەی هەور، ڕەوینەوه
ڕەوینەوه
سڵەمینەوه، ڕەویانەوه، ڕەمین. (باک.) ڕەوی.-ی دۆخین: کرانەوه و بڵاو بوونەوەی پزووی دەرپێ و سەرین و قەفی گۆچان.- ی قوونێر: بڵاوبوونەوه و نەمان.- ی خەو: خەو زڕان.- ی هەور: بڵاوبوونەوه و نەمانی و لاچوونی
ژاوه
فڵته. [منجه، قسەی بێ مانا.]
ژاوه
لَيّ، مَجمَجَة، لَجلَجَة.
ژووژیانەوه
توانا شدن، حال آمدن، پوشتەشدن.
ژووژیانەوه
حەسیانەوه. [بوژانەوه، ماندوویی دەرچوون]