تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لارولەنج
خاوخاو٬ (ژا.) نازونیو ناز٬ بە ــ : خەرامان٬ نازوئیما.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لارولەنجە
لارولەنجە
ڕۆیشتنی بە ناز
لارولەنجە
رۆیشتنی بەناز٬ نازگۆز٬ لەنجەولار٬ بەنارەوە ڕۆیشتن٬ دڵبەرانە٬ ناز٬ نازو نیوناز٬ عیشوە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لارەولار
ڕۆین بەلەنجەولار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لارەولار
لارەولارەوە
سەرچاوە: نالی
لاله کولاه
کڵاو سوور وەک گوڵی لاله.

نەرگس نیگەهـ و ساق سەمەن، کورتە بەنەفشەن
موو سونبول و، ڕوومه ت گوڵ و، هەم لاله کولاهن
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
لانولین
[ا.فر ]
(لانوولین - lanûlîn)
مادەیەکی چەورە لەخوری مەڕ دەگێرێ و بۆ هەندێ دەرمان بەکار دێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لانەولان
چوون لە لانەیەکەوە بۆ لانەیەکی تر
لانەولان
جێ گۆڕکێ کردنی کەروێشک لە ترسان
لاولا
دیمەن لە کەنارەوە
قیچە ڵفاچ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لاولاو
گیایەکی گەڵاپانە تەرز دەهاوێ و بەقەد شتدا هەڵدەگەڕێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لاولاو
گوڵێکی دەمپانی قنگ تەسک دەگرێ و بە بەیانیان دەگەشێتەوە
لاولاو
نێوی ئافرەتییە
لاولاوە
لولای در، چوبکی بجای رزه در بستن
پیچک