تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەردەواڵە
زەرگەتە، زەردەواڵە، (بابا.هەورا.):سیرە مۆزە، گیاندارێکە ڕەنگ زەرد باڵدار و چزوودارە لە هەنگ و مێش زۆر گەورەترە و هەندێکیان کوژەندەن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سواڵک
کۆتەرە دارێکە هەڵکەنرابێ بۆ ئاو تێدا خواردنەوەی سەگ .
سواڵک
پارچەی شکاوی دەفری گڵینی سورەوە کراو
دەفری خواردن تێ کردن بۆ بەشدار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سواڵکردن
دواواکردن و خوازەڵۆکی شت لە مەردووم .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سواڵکەر
کەسێکە داوای شت لە مەردووم بکا .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سواڵە
قولێک گەنم یا جۆ یا مەرەزەیە کە سەپان بەداس درووبێتیەوە و هێشتا دای نەنابێتە زەوی .
سواڵە
پر دست از درویده
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سواڵەت
پارچەی شتی سوورەوەکراو وەک گۆزە و دیزە .
سواڵەلەت
سوواڵەتێکی شکاوە ئاوی تێدەکەن بۆسەگ و مریشکان
سورەواڵە(ئەردە)
داڵی سوور.
سوواڵک
کۆتەرەدارێکی ههڵکەنراوە یا سوواڵە تێکە بۆ ئاوتێدا خواردنەوەی سەگ.