تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شاهید
گەوا، ئاگا [شایەت، ئاگادار]
شاهید
شاهِد، بَیِّنه، مُطلِّع
سەرچاوە: نالی
شاهید
نازدار.

ئاهوویی حەرەم قیبلەیی ئەبرۆن که به دیدە،
ئەم شەهد لەبانه که هەموو شاهیدی چینن،
سەرچاوە: نالی
شاهید
یار. لە شیعردا ئەو وشەیەیە کە ئەبێتە نموونە (مثال) بۆ بناخە (قاعدە) یەک. ئەو بیرەی کە پوختەی شیعرەکەیە. شاهیدی فیکر

شاهیدی فیکرم کە بێتە جیلوەگاهی دولبەری
شاهی خوسرەو ڕۆحی شیرینی بە قوربانی دەکا
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شاهیدن
[مص.ل ]
(شاهیدەن - șahîden)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شاهیده
[ا.فا ]
(شاهیده - șahîde)
چاکه کار، دروستکار، پارێزکار له خەراپه.
سەرچاوە: نالی
شاهیدی صیدق
شاهیدی ڕاستیی.

بە هەرچیی چاوی دینی عیشقی تێدا شاهیدی صیدقە،
بە هەرچیی دیدەیی عەقڵی تیا شەوکوێر و حەیرانە
سەرچاوە: نالی
شاهیدی چینیی
کینایەیە له نازداری ئێجگار جوان.

ئاهوویی حەرەم قیبلەیی ئەبرۆن که به دیدە،
ئەم شەهد لەبانه که هەموو شاهیدی چینن،
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شاهین
[ا ]
(شاهین - șahîn)
شەهێن، جۆره بازێکه.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شاهین
[ا ]
(شاهین - șahîn)
شایەن ، زمانەی تەرازوو.
شاهین
شاهینە
شادمانی
ملکه، شاهبانو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شاهینەت
شاهینەت
جشن عروسی
شاهینەت (باک.)