تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
هیندوو
خاڵی ڕەش. بەندەی زەنگیی. خەتی ڕەش بەسەر کاغەزەوە.

خوصووصەن هیندووی خەططی بەیاضی ڕوویی (مەحموود) م،
لە موڵکی (ڕۆم) ەدا ئیستەش (خەلیفە) ی شاری (بەغدا) یە
سەرچاوە: نالی
هیندوو
هیندیی. خاڵ. بە خاڵ ئەڵێن (خاڵی هیندوو) واتە خاڵی وەک هیندیی ڕەش.

بەڵا گەردانی باڵات بم ئەگەر چووم
فیدای هیندوویی خاڵت بم ئەگەر مام
سەرچاوە: نالی
حەڵقەیی هیندووسییان
ئەڵقەیی ڕەش وەک هیندۆکیی که پێستیان ڕەشتاڵه یه. لووتەوانه.

کوفری زوڵفە تار و، ماری ئەرقەمن
صفری خاڵه، حەڵقەیی هیندووسییان
هیندوویی (بابا.)
جوورە ترێ یەکە.