تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاهۆ
پەتا، درم، ئازار، نەخۆشی گیرۆ: تاعوون ئاهۆیەکی زۆر حەستەمە
شێتی، لێوەیی
عەیب و کەمایەسی
فێ
ئاهۆ
«نا.» ۱- «مکـ.» نەخۆشیی سووکەڵە، کە تەشەند دەکا و گەلێ کەس لە ناوچەیەک تووشی دەبن.: ئەم ئاهۆیە هەموو شارەکەی داگرتووە. ۲- هەر نەخۆشییەکی تەشەند بکا «وەبا، تاعوون....» ۳- موتڵەقی نەخۆشی. ۴- «سنـ.» شێتی، فێ. ۵- «سنــ.» عەیب، عیللەت «تمـ: ۱-ئاهوو». ٦- «مجـ.» خراپ، ناپەسەند. ٭پەتە، درم «بو: ۱و۲و۳».
سەرچاوە: نالی
ئاهۆ
ئاسک.

ئاهوویی حەرەم قیبلەیی ئەبرۆن که به دیدە،
ئەم شەهد لەبانه که هەموو شاهیدی چینن،
ئاهۆ(موک)
ئەیهۆ، ئازار، دەرد، لە کاتی نەخۆشی و تووڕەییدا بەکار دەبرێت، پەتا، قڕان، فێ، نەنگ
ئایهۆ
هایهۆ، هەیهۆ، ئەیهۆ، لەکاتی باوەڕنەکردن یا تووڕەییدا بەکار دەبرێ
ئایهۆئایهۆ
ئلهۆ(باک)
ئۆهۆ(باک)
ئامرازی بێ دەستەڵاتی و سەرگەردانییە._ڕەنگە تاڵانەکەمان بۆ بگێڕێتەوە
ئەلهۆ
هەڵۆ، باڵداری ڕاوکەری بەناوبانگ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەهۆ
ئەهۆ
وشەی سەیرمان و وەڕەزی: ئەهۆ ئەوەدەڵێی چی؟
ئەهۆ
[[ئە+هۆ]]
(ند.)، (ئم.) بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە کار و کردەوە یا قسەی یەکێک. ئەهۆ! دە بڕۆ وازمان لێ بێنە، ئەهۆ! کوڕە دەیبڕەوە. * ئەیهۆ.
ئەهۆ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەیهۆ
(ئەیهۆ) لە کاتێکدا کە یەکێک درێژە بدا بە وتارێک یا کردارێک، واتە بیبڕەرەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەیهۆ
وتەی پێ هەڵشاخان و وەڕسبوون لە گوفتارێک یا کردارێک
ئەیهۆ
وشەی ناڕەزایی و وەڕەزی: ئەیهۆ چەند قسەدەکەی
ئەیهۆ
ئەیهوو، هەیهۆ لەکاتی وەڕەزبوون لێ خۆشنەهاتنی گوفتار یا کردارێکدا بەکار دەبرێ