تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەهاربەند(موک)
تارمەی پێش پەنجەران، سەرگیر حەوشێکە ئاخوڕی تێدا هەڵبەسترابێ و ووڵاخی تێدا ببەسترێتەوە لە هاویناندا
بەهارستان
هنگامه بهار
بەهارستان
جەنگە و هەڕەتی بەهار: هەموو دنیا بەهارستانە ئیمڕۆ، «کوردی»
بەهارستان
[[به‌هار/1+ئستان/1]]
«نت.» بەهارێکی خۆش که له هەموو لایەک هەوای خۆش بووبێ و دار پشکوتبن و دەشت و چیمەن به گوڵان ڕازابنەوه. «هەموو دنیا بەهارستانه ئیمڕۆ، له لای من هەر چلەی زستانه بێ تۆ.» «؟»
بەهاره
[[به‌هار/1+5-ئه/1]]
«نت.» 1- «کعر.، بک.، جن.» گەنمێکه له بەهارا تۆو دەکرێ، به باشی ناوبانگی هەیه. 2- کۆمەڵه شیعرێک که بەسەر بەهارا هەڵدرابێ و پەسنی جوانی و خۆشی دەدا:: «له براد ەر و ڕەفیقان مزگێنی بێ بەهاره»، بەهارەی ئەحمەدی کوڕ»، «ووتن به بەختی خەواڵوو...»، «بەهارەی حاجی قادری کۆیی»، شیرین بەهاره بەهاری شادان»، بەهاری مامۆستا برایم» .
بەهاره کێڵ
[[به‌هار/1+3-ئه/2 +كێڵ «كێڵان» ]]
«ست.»، «مک.» حاڵی زە ویەکی له بەران کێڵرابێ.
بەهارو
بهاره
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەهاروو
بەهاروو
بهاره
بەهاروو
«نت.»، «مک.» تم: بە هاره/1.
بەهاروو
دەغڵی بەهارێ، (باک) بهارە، (ڕەوا) بەهاری، جوورە گەنمێکە لە سەرەتای بەهارێدا دەچێنرێ نانی خۆش و خوواردنی سووکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەهاری
شتێکە کە لە بەهاردا بەکار بهێنرێ
بەهاری
بهاری
بەهاری
[[به‌هار/1 +3-ئی]]
«ست.» حاڵی هەر شتێکی پێوەندی بە بەهارەوە هەبێ. هەر شتێکی بۆ فەسڵی بەهار دەست بدات، «بڵێی پێم، گوڵەکەی بەهاری، له تۆ تابە کەی جوودابم ؟ + وەرەوه به شەرتی جاران، ڕۆژێ سەد جارت فیدابم» «کۆڕ؛ و ەفایی، ل-48»،:: سیروانم دیت دەستێ جلکی بەهاری دەبەردابوو.
بەهاری
بەهاروو. جلکی بەهاری: بەرگی بەهارێیە. بەرهەمەکانی بەهارێ
بەهاری کوردی
«نت.» تم: بەهار/1. تێبــ.- وەکوو دەزانین بەهار یەکێکە لە چوار فەسڵەی ساڵ و لە یەکەم ڕوژی نەورۆزەوە (٢١ی مارت) دەسپێدەکا. بەڵام لە ناوچەی (کرند)ی مەڵبەندی کرماشان، پاش ئەوەی بە حیسابی نەورۆز چل و پێنج ڕۆژ لە زستانی ڕابرد دەڵێن بەهارە و ناویشیان ناوە (بەهاری کوردی) و سێ مانگ حیسابی دەکەن و هاوین و پاییز و زستان دەبەنەسەر. بەلای منەوە ئەم حاڵە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە (نەورۆز) وەکوو ئێستا سابیت نەبووە. ( تم: نەوۆز).
بەهارێ
لە کژێ بەهاردا، بۆ ڕابردە و ئایندە: بەهارێ چووم، بەهارێ دەچم