تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نەورنایە
قوماشی نەخش کراو بە دورمان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نەورۆ
کاتی جووتگرتنی پشیلە
نەورۆز
نوروز، سَرِسال، مهرگان.
نەورۆز
سەرساڵ. [ڕۆژی سەری ساڵ.]
نەورۆز
نَیروز، نَوروز، مهرَجان.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نەورۆز
نەورۆز
جەژنەی سەری ساڵە لە کوردستاندا٬ ناوی یەکەمین مانگی بەهارییه٬ لە نەورۆزێدا دەڵێن کە (زوحاک) گییرا جەمشیید کرا بە پاشا٬ هێندێکیش دەڵێن فەرەیدوون کرا بە پاشا٬ ئاخەلێوه٬ خاکەلێوە٬ ئاخلیڤ٬ ئادار٬ مارت٬ نێوی ئافرەتییه٬ (باک.): ئادارۆک. ناوی مانگە کوردییەکانی ئەمانەن:نەورۆز٬ گوڵان٬ جۆزەردان٬ پووشپەڕ٬ خەرمانان٬ گەلاوێژ٬ ڕەزبەر٬ خەزەڵوەر٬ سەرماوەز٬ بەفرانبار٬ ڕێبەندان٬ ڕەشەمە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نەورۆزانە
دراوێکە کە قوتابی دەیبا بۆ مامۆستای لە ڕۆژی نەورۆزدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نەورۆزانە
دیارییەکە کە بەبۆنەی ڕۆژی نەورۆزەوە دەنێردرێ بۆ ئاشنا
نەورۆزانە
جێژنە پیرۆزەی نەورۆز
جێژنانەی نەورۆز
نەورۆزانە
باجێک٬ کە لە نەورۆزدا وەردەگیرا(کۆن)٬ خەڵاتی جەژنی نەورۆز
نەورۆزمانگ
خاکخلێوە، یەکەمین مانگی کوردی
نەورۆزنامە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نەورۆزنامە
هەڵبەستێکە کە هەڵبدرێ بەسەر ڕۆژی نەورۆزدا