تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنێسان
لە ئەنجامی نەخۆشیدا لەڕو لاواز بوون، باریک و بنێسی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بنێسی
مرض لاغری
بنێسی
[[؟]]
«نا.»، «مک.» تم: باریک و بنێسی.
بنێسی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بنێشت
شتێکی سپیی جیڕی بەکەشە لە (دارەبەن) پەیدا دەبێ
بنێشت
[[بن+ئێشت؟]]
«نت.»، «جەوی» یەکی زەردباوه که له دارەبەن د تکێتەوە و بۆ خۆش کردنی تامی دەم دەیجوون. تێبــ.- له چەند شوێنێک دارەبەن «داره قەزوان» بریندار دەکەن و و له قوڕێکی کۆجیلەیەک سازدەدەن و به جێگا بریندارەکانیەوه دە نێن پاشان که پڕ بوون لێیان دەکەنەوه و بەتاڵیان دەکەنه مەنجەڵەوه، ئەو جەوییه لەم کاتەدا ڕەنگی بۆرزەرد و ڕەگ ڕەگی ڕەشی تێدایه و تامی تاڵه، دەیکوڵێنن تاڵایەکەی دەڕوا و ڕەنگی سپی مەیلەو زەرد دەبێ. بێجگه له جاوین بۆ داوودەرمان و سەنعاتیش بەکاردێت و یەکێکه لەو کاڵایانەی که لەکوردستان دەنێردرێته دەرەوه *«سن.» جاچک. جاچکه. «بک.» به نووشت «تم: ژابا-57» بەنیشت «تم: کف. 73» «هو.» وێژەن. «جن.» جاجک.
بنێشت
بەنوشت، (باک) بەنیشت، (دەرلەک) جاچک، (هەورا) وێژەن، جاجک، جاجکە، جاچکە، چتێکی سپی چیڕی بەکێشە، لە دارەبەن و یا دارەقەزوان پەیدا دەبێ، لە بەهارێدا دارەکە بە تەشۆی بریندار دەکرێ و لە قوڕی کۆجیلەیێکی دروست دەکەن و بە بەر شووێنە بریندارەکەیەوە دەنێن لەدووایەدا لە مەنجەڵێکیدا دەوڵوێنرێ و لهناو کیسەیێکی خامی دەکەن و دەینێرنە بازاڕ
بنێشته تاڵ
«نت.» بنێشتێ که هێشتا نەکوڵێندرابێ و خۆش نەکرابێ و جاچکەی نە کوڵێندراو، بنێشتی خاو. تێبــ.- له کوردەواری ئەم جووره بنێشته بۆ گەیاندنی هێندێ «کوان» بەکار دێنن.*(سن) جاچکە تاڵه.
بنێشتۆکە(کۆ)
پنجە گیایەکە گەڵای سپیە، گەڵاو لاسکەکەی وەکوو بنێشت دەجوورێ
بنێشتی کەرێ
گیایەکە شیری لێدێ، کە مەیی ڕەش دەبێ دەبیتە جیر(جیل) لاستیک
بنێشتەتاڵ
بێنشتی نەکوڵاوی خۆش نەکراو
بنێشتەتاڵ
بنێشتەتاڵە
بنیشتە تاڵ