تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نێوبژێتی
بەرەوانی٬ بەرەڤانی٬ ناوبژی
نێوبژە
میانجیگری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نێوبژەکردن
نێوبژەکەر
میانجی
نێوبەریان
Intersubjective، نێوبەریانەتی Intersubjectivity- چەمکێکی سەربە دەروونناسییە مەبەست لێی: 1- ئەزموونی زیاتر دەرهەستی، نەک بەرهەستی، هاوبەشی چەندین کەسە، بۆ نموونە چەندین چاودێر لە تۆژینەوەی زانستیدا. 2- هاوسەمای دەستەیەک مرۆڤە کە بۆچوون، خولیا، مەیل و ...هتد-ی خۆیان لە چێوەی پەیوەندیی نێوخۆیان دەبینین، جا هەستاندنیان لە دیاردەکە وێکچوو بێت یان جیاواز. ئەم جۆرە هەستاندنە لە کەسانی دیکە خزمایەتی هەیە لەگەڵ چەمکی «هۆشەدەر». بڕوانە چەمکی «هۆشەدەر». سەرچاوەی ئەم پێناسەیە: فەرهەنگی دەروونناسی: Psykologilexikon. بۆ چەمکی «بەریان» یش بڕوانە لیستی زاراوە زانستییەکانی گۆڤاری «کۆڕی زانیاری کورد»- بەرگی چوارەم – ساڵی 1974. مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە».
نێوبەنێو
گاه به گاهی
نێوبەنێو
ناو بە ناو: سەر چوونی تەختی ڕۆینی سەرداری پێ دەوێ / خۆشیمە لەو شەهادەتی شێخانە نێو بە نێو «سەیف»
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نێوتا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نێوتاق
نێوتۆژ
بنلێو، بنتۆژ. مەبەستێک و بابەتێکی بە ئاشکرا نەگوترێت بەڵام دیاریش بێت. پێچەوانەی پاتەوپات Explicit
نێوتۆژکاری
implication, چەمکێکی تەرجەمەناسییە دەڵێت: ئەوەی لە تێکستی سەرشاردا پاتەوپات explicit ـە، ڕوونکردنەوەی زیادی هەیە، لە تێکستی ئارمانجدا تێببرێت، کەمبکرێتەوە، نێوتۆژ implicit بکرێت. نێوتۆژکاری پێچەوانەی «پاتەوپاتکاری»ـە.
نێوتۆژکە
implicature, واتای مەیلەو پەنهان لە تێکستدا. مەبەستی شاراوە کە وشە و ڕستەی تێکست ڕاشکاوانە پێشانی نادەن.