تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەنگدار
بەناوبانگ، دەنگدێر، بە نێوبانگ، چتێکە دەنگی لێوەبێ.-ی:بەنێوبانگی، (باک.): شەپۆلی دەنگان، دەنگدایی، دەنگداری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەنگدان
بانگێشتنێکی تێکڕایییە بۆ سەر شتێک
دەنگدان
خەڵک وەدەر نان بۆ کارێ: ئەمڕۆ خەڵکی گوند دەنگدە بۆ بێگار
لێ تووڕە بوون
دەرخستنی بیروڕا لە هەڵبژاردنی نوێنەر لە پارلەمان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەنگدانەوە
هاتنەوەی دەنگ لەناو شاخ و دۆڵ و گومەزدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەنگدانەوە
بڵاوبوونەوەی دنگوباس بەجۆرێک کە گەلێ کەس بیبیستێ
دەنگدانەوە
پراکندە شدن. (خبر مثلاً.)
دەنگدانەوە
بڵاوە بوون.[تەنینەوە (وەک: بڵاوبوونەوەی هەواڵ.)]
دەنگدانەوە
شِیوع، شَیَعان، ذُیوع، ذَیَعان، فَیَضان، اِنتِشار، اِستِفاضَة.
دەنگدانەوە
دەردەنگ، ڕازە، دەنگڤەدان، شەپۆلدانەوەی دەنگ، زرینگانەوەی دەنگ، بڵاوبوونەوەی دەنگ و باسە بە جۆرێک کە گەلێ کەس گووێی لێ بێ. گەڕانەوەی دەنگ لە ناو چیا و ئەشکەوت و گەرماو و گومپەزاندا
دەنگدایرە
دەنگی دەفە و ساز و سەمتوور
دەنگدەرهاتن
دەنگ دەرچوون بە جوورێکی وا کە ئەم و ئەو بی بیەن
دەنگدەرچوون
بڵاوبوونەوەی دەنگ و باسێکە لە لایەن یەکێک یا دەستەیەکەوە بۆ ناو خەڵک
دەنگزەنگ
دەنگی زەنگی
دەنگناسی
ئەکوستیک Acoustic، ڕشتەیەکی تایبەتە لە زانستی فیزیکدا لە شەپۆلی میکانیکی ورد دەبێتەوە، بۆ نموونە لەرینەوە Vibration، دەنگ Sound، باندەنگ Ultrasound و ژێردەنگ Infrasound.