تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاییندار
بەدین._ی: بەدینی
ئاییندە
[[فر]]
«نا.، سـ.» ئەو زەمانەیە کە لە مەو پاش دێت، ئەو وەختەی دادێ، ڕۆژگارێکی هێشتا «لە وەختی لێدوانیدا» نەهاتووە.: بەاری ئاییندە، ساڵی ئاییندە.
ئاییندە
دوواڕۆژ، پاشەڕۆ
سەرچاوە: نالی
ئایینەی سکەندەر
ئاوێنەکه ی ئەسکەندەری مەکدۆنیی که ئەڵێن ئەوەندە بەرز بووە دنیای هەموو لێوە دیوە،

تۆزێ ئایینه ی سکەندەر وا به دەم باوە. وەلێ
گەردی دامانی غەریبانه لووری جامی جەم
ئایەندەی ڕابوردوو
Future in the Past، واتە ئایەندە لە ڕوانگەی ڕابوردەوە، «کتێبەکەم پەیدا کرد چونکە دەبا بیخوێنمەوە» - لە ڕابوردوودا «پەیدام کرد» چونکە دەبا لە ئایەندەدا «بیخونمەوە».
ئندە
«پبـ.» بە دوای ڕیشەی فێعل یا ناوەوە دەنووسێ و دەیکا بە ئیسمی فاعیل یا سفەت.: باڵندە، بڕندە، دڕندە، ڕەهەندە، سازەندە، شەرمندە، گۆیندە، زەڕندە.
ئیماندار
[[ئیمان + دار]، [عا. کو.]]
(سفا.) تم: ئیماندار.
ئیماندار
[[عا. کو.]]
(سفا.) کەسێکی باوەڕی بە دینی ئیسلام هەبێ. خوا عافووی کا ئیشاڵڵا لە ڕێزی ئیماندارانە و دەچێتە بەحەشتێ. ٢- کەسێکی باوەڕی (بە هەرچییەکی بێ) بەهێز بێ.
ئینتیقام ئەستاندن
[[عا. کو.]]
ئیندا(شەب)
ئیندە(هەورا)
ئەوندە
ئێش پێ گەیاندن
(مست. مت.) تم: ئێشاندن.
ئێشاندن
(مست. مت.) ١- پەیداکردنی ئازار لە لەشی کەسێکدا. زۆریان لێدابوو تەواوێک ئێشاندبوویان. ٢- ئازاردانی کەسێ بە قسە یا هەر وەسیلەیەکی تری غەیرە ماددی.
ئێشاندن
یەشاندن، کولاندنەوە، ئارهاندن، شەبکاندن
ئەجندە
جِن
ئەجندە
«نا.»، «مکـ.» مەوجوودێکە، گۆیا هەیە و بەرچاوی ئادەمیزاد ناکەوێ، پێشینیان بڕوایان وابوو دەست لە هەرکەس بووەشێنن شێتی دەکەن.: ئەجندە دەستیان لێ وەشاندووە، ئەم ژوورە ئەجندەی تێدایە. ۲- «مجـ.» ئینسانی زۆر زیرەک بە تایبەتی کە باڵای پچکۆلە بێ.: هەر دەڵێی ئەجندەیە. ٭جنۆکە، جندۆکە «بکـ.» مەچێتر «لە ئێمە چاکتر».
ئەجکاندن(باک)
لە نێوبردن، پرووکاندن، نەبووکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەرامەندە
ئەرامەندە
[[ئەرام+ئەندە «ئندە» ]]
«ستـ.»، «هو.» حاڵی کەسێکی تووشی گیروگرفتێ بووبێ و سەری لێ شێوابێ، موتەحەییر بێ. «جەواتەی شێرۆ سەرەفگەندە بین» «جە سەودای گەردوون ئەرامەندە بین» «خانا_٦٧٩» تێبــ.ینی: ئەم وشەیە لە «ئەرام» و پاشبەندی «ئندە» یە و زیاتر فارسییە تا کوردی- پێکهاتووە. «ئەرام» خۆی وشەیەکی پەهلەوییە و مەسدەرەکەی «ئەرامیتەن» و «نمسـ.» یشی «ئەرامیشن» ە کە مانایان: «نائاسوودەیی و ئۆقرە نەگرتن» ە و تەواو پێچەوانەی «ئارام» ە کە بە مانای «دامەزران و ئۆقرە گرتن» هاتووە. «ئەرام» ی پەهلەوی تەرکیبێکە لە ئامرازی نەفی «ئە=نا» و «رەم» ی ئاوێستایی بە مەعنای ئیسڕاحەت کردن و ڕۆکەوتن. بە تێکڕایی ئەرامەندە[ئە+رام+ئەندە]دەبێتە ئەو کەسەی ئیسڕاحەتی لێ هەڵگیرابێ.