تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێزاناندن
ئاگاکردن، ئاگاکردن، سوپاسگوزارکردن، ئەمەگدارکردن
پێشاندان
پێناساندن
معرفی کردن
پێناساندن
پێ دانەناس کرن
پێندڤە(باد)
ئەو بەشە هەنگووینەیە، کە ڕەش ڕەشەو ڕەواق نییە. کڕێژی هەنگووین
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێنوواندن
بەسەر هانینی کارە ڕەهاتێک بەسەر یەکێکدا لە تۆڵەی کردەوەیەکی خراپیدا
پێنوواندن
بەسەرهێنانی کارەساتێک بەسەر یەکێکیدا لە تۆڵەی کردەوەیەکی خراپ؛ نەریمان سووێندی درۆ پێی نوواند
پێهەڵگەڕاندن
بەدارو دیوارو جێگای بەرزدا بردنە سەر، پێهەڵچوواندن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێوەندکردن
چووزکردنی درەختێک لە درەختێکی تر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێوەندکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێوەندکردن
کردنی پێوەند بۆ پێی گیاندار
پێوەندی
النسبة
پێوەندی نێودەوڵەتی
پێوەندی نێودەوڵەتی کە پتر بە سیاسەتی نێونەتەوەیی و سیاسەتی دەرەکی وەڵاتان پێناسە کراوە بریتییە لە توێژینەوەی پێوەندی و دانوستان و وەگەڕخستنی زانیاری و پەرچەکرداری وەڵاتانی لێک جودا. توێژینەوەی پێوەندی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئەم بابەتانەی خوارەوە سەروکاری هەیە:
1ــ ئەکتەری گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکان: بۆ نموونە، وەڵات، حکوومەت، ڕێبەر، دیپلۆمات و جەماوەر.
2ــ ئەو ئامانجانەی کە ئەکتەرەکان دەیانهەوێت پێی بگەن: واتە ئاسایش، خۆشگوزەرانی و دەسەڵات.
ئەو ئامرازانەی کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێ: واتە دیپلۆماسی، بەکارهێنانی دەسەڵات و بەقەناعەتگەیاندن.
4ــ مەیدانی کار و چالاکی: بونیادە سەرەکییەکانی پێوەندی نێودەوڵەتی، پاش بەدیهاتنی سیستەمی وەڵاتان لە ئەورووپا بەپێی پەیمانی وێستفاڵی 1648 داڕیژرا و شۆڕشی مەزنی فرەنسێ لە ساڵی 1789 قاییمتری کرد.
پێوەندی نێودەوڵەتی
ڕوابط بین الملل
پێوەندی نێودەوڵەتی
International Relations
پێوەژەندن
تێوەژاندن، نەقیزەلێدان بۆ خێرا ڕۆیشتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێچاندن
ئاڵاندنی شتێک لە شتێکی تر
پێچاندن
تێ ئاڵاندنی چتێک لە چتێکی تر