تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پڵیشاندنەوە
فلیقاندنەوە، پانکردنەوەی چتێک بە هۆی قورساییەکەوە
پۆرساندن(باک)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پۆستکەندن
پێست گرتنەوەی گیاندار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پۆستکەندە
(پۆستکەندەکردن) بریتییە لە لێکۆڵینەوەی شتێک و دەرخستنی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پۆستکەندە
بریتییە لە شتێک کە زۆر چاک لێی کۆڵرابێتەوە و ئاشکراکرابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پۆسکەندن
پۆسکەندن(فە)
پێست لێکردنەوەی لەشی گیانلەبەران بە گوروون بە بێ هەڵدڕین
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پۆسکەندە
پۆسکەندە
توێکڵ لێ فرێدراو
قسەی بێ خوار و پێچ و ئاشکرا
پۆسکەندە
ڕیشە هەڵکەنراو، پۆستکەندە، بنە پێهێنان، چتێکە ، کە زۆر چاک لێی کۆڵرابێتەوەو ئاشکرا کرابێ._کردن: لێکۆڵینەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیانووساندن
لکاندنی شتێک بەشتێکدا
پیانووساندن
برچسپانیدن
پیانووساندن
بەسەرا لکاندن، بەسەردا چەسپاندن