تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەندۆڵ
خەمخۆرک. (هەو.) زەویەکە ڕووکاری دەرەوەی ڕێک و بێ پەڵە و بێ خەوشبێ بەڵان بنەکەی فشبێ کە پێی لێ نرێ ڕۆبچێ یا بڕووخێ
زەندی
زەندیق، زەندیک، زەڕدەشتی، پەیڕەوانی زەند، زەنداوێست. (باک.): زیندی، ساخ، زیندوو. (باک.): زیندەوارە وەکوو کێچ و مێشوولە و ئیتر
زەندیق
زەندی، زەندی خووێن، پەیڕەوی زەنداوێستا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زەندە
مەردرمی بەزەبر و زەنگ
زەندە
(باک.): زەند، گۆڵەی دەرکێ. دەرکی پێدادەخەن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زەندە زیڕە
زەندەزیڕە
زەندەشۆڕ
چووارقاپ، چارقاپ، جوورە سەگێکە زەندی لای پاشەوەی هەر چووار پەلەکانی لەسەر زەوی دادەنێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زەندەق
زەندەق
ئایین، لە زەندیق وەگیراوە. کۆم، دین، زەهلە. (کە.) ئەترەش. (ڕۆژ.) زەنەق. نەترە، هەترەش. زراو، وورە،-ی چوو: کۆمی لێکرد،ووردەی بەردا
زەندەق چوون
تۆقین لەترسان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زەندەقچوون
تۆقین لە ترسانا
زەندەڤەستا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زەندەک
قۆڵ پێچێکە لە کاتی کاردا دەکرێتە قۆڵ
زەندەک
زراوی گیاندار
پارچەی باسک پۆش بۆ کار
ورە، هێزی دڵ