تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسکەنجەبین
شەربەتی سرکە و هەنگوین
ئەسکەنجەبین
[[ئەسک+ئەنگەبین]]
«نتـ.»، «کئێر.» شەربەتێکی مزرە لە سرکە و هەنگوین سازدەکرێ. تێبــ.ینی: آ» ئەم وشەیە لە پێشدا «سکەنگەبین» بووە و کراوە بە عەڕەبی، چونکوو لە زمانی عەڕەبیدا «ابتدا ساکن» نابێ کردوویانەتە «اسکنجبین» و سەرلە نوێ گەڕاوەتەوە ناو زمانی کوردی و فارسی، لە فارسیدا «ا» یەکەیان دیسان لێ فڕێ داوە بەڵام لە کوردیدا هەر وەک فارسی دەنگی «گ» بۆتە «ج» و «ا» کەش هەر ماوەتەوە. ب» ژابا «۲۴۰و۲۴۴» و معین «فەرهەنگ: جـ۲- ۱۹۰۰» وشەی «سک» یان بە «سرکە» مەعنا لێداوەتەوە. ج» حەوت بەش هەنگوین «ئێستا قەند و شەکریش» دەگەڵ چوار بەش سرکە تێکەڵاو دەکەن و دەیکوڵێنن، ناوبەناو تۆزێکی دەخەنە نێوان دوو پەنجەرە و نەختێک دەیسوونەوە ئەگەر هەودا هەودا بوو «کێشی هات» ئەوا دایدەگرن و پاش سارد بوونەوە دەیکەنە شووشە یا هەر دەفرێکی ترەوە و هەڵی دەگرن، وەختی خواردنەوە بە دڵخواز ئاوی تێ دەکەن، لەگەڵ «کاهوو» ش دەخورێ. ٭ئەسکەنجەمین.
ئەسکەنجەمین
«نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئەسکەنجەبین.
ئەسکەنجەیین
جوورە خۆشاوێکی ترشە لە ئاوی ترێی دروستدەکرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەشکنجە
ئاسنێکی درێژە، ئاسنێکی پێچ پێچ بە سەرەکەوەیەتی، دەرگا و پەنجەرە و هێندێ شتی تری لە پێش داکوتاندا تێ دەخرێ و لێی توند دەکرێ بۆ جووتبوونی، ئینجا لە ناویدا دادەکوترێ
ئەشکنجە
منگنه
منگنه
شکنجه
ئەشکنجە
جەڕ و مەنگەنە، ماوش، ئەشکەڵە
گیرەی دارتاش و ئاسنگەران بۆ قایم ڕاگرتنی تەختە یا ئاسن لە بڕین بڕبەندا لێداندا
ئازار و جزیا
ئەشکنجە
ئاسنێکی درێژە ئاسنێکی پێچ پێچی بەسەرەکەیەوەیە دەرگاو پەنجەرەو هێندێ شتی تری پێش داکوتانێ تێدەخرێ و لێی توند دەکرێ بۆ جووتبوونی ئەنجا لە ناویدا دەکوترێ
ئەشکنجە کێشان
[[ئەشکنجە+کێشان]]
ئەشکنجەدان
[[ئەشکنجە+دان «فعـ.» ]]
«مستـ. متـ.» تمـ: ئەشکەنجە کردن.
ئەشکنجەکردن
«مستـ. متـ.» ۱- ئازاردانی کەسێک بە ئامارازی تایبەتی. ۲- ناڕەحەت کردنی کەسێ بە قسە و توانج. ٭ئەشکەنجە دان.
ئەشکەنجە
بەپێی بەندی یەکەمی کۆنڤانسیۆنی قەدەغەکردنی ئەشکەنجە، ڕێکەوتی 10ی دێسەمبەری 1984 ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەشکەنجە بریتییە لە: هەر چەشنە کردەوەیەک کە بەو پێیە کەسێک ئازار و جەزرەبەیەکی توند (جەستەیی یان دەروونی) بدرێت. ئەم ئازارە بەو مەبەستەیە کە لەو کەسە یان کەسێکی سێهەم، زانیاری دەربکێشرێت یان بە زۆر پێملی بکەن کە دان بە شتێکدا بنێت، تاکوو بەو پێیە ئەو کەسانە سزا بدرێن یان بیانتۆقێنن و بیانخەنە ژێر فشارەوە.
بەپێی مادەی دووهەمی کۆنڤانسیۆنەکە: (بەندی ١) پێویست دەکات دەوڵەتانی ئەندام، ئاسانکاری یاسایی، ئیداری و دادوەری بۆ نەهێشتنی ئەشکەنجە لە قەڵەمڕەوی دەسەڵاتی خۆیان بە ئەنجام بگەیەنن. (بەندی ٢) هیچ هەڵومەرجێکی نائاسایی، بۆ وێنە شەڕ یا نائارامی سیاسی ناوخۆیی نابێ پاساودەری ئەشکەنجە بێت. (بەندی ٣) هیچ مەقامێکی باڵا یان هێزێکی دەوڵەتی، ناتوانێ بڕیاری ئەشکەنجە دەربکات.
ئەشکەنجە
باهک، پاهک، اشکلک، شکنجە. (آلت فشاردادن گناەکار)
ئەشکەنجە
باهک، شنکنجە. (اوزار صحافی است.)
ئەشکەنجە
چێوجەڵە، ئەشکەڵە، ماوش. [مەنگەنە، فەلاتە (ئامرازی جەڕدانی تاوانبار.)]
ئەشکەنجە
ماوش. [مەنگەنە، گیرە (ئامرازی بەرگ تێگرتنە.)]