تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قۆلانج
(ئەردە.): قولانج٬ نێوانی قامکە چکۆڵەو قامکە گەورەیە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قۆڵنج
قۆڵنج
قۆڵتوغ٬ بنهەنگڵ٬ (بابا.٬هەورا.):کۆڵنج٬ نەخۆشیێکە لە سەرماوە دەماری شان و ملان ڕەق دەبێ دەست بە ژانێ دەکەن. بۆ ئارامکردنی ژانی شان و ملی قۆڵنجدار زەنجەفیل و دووگ تێکەڵ یەکتری کرێن و سەرشان و پیلی پێ چەوور کرێ لە گەرماوێدا ئارەقەیێکی باش دەکات و شان و پیلی نەرم دەبێ ئەوسا قۆڵنجی بشکێنرێ باشه٬ زاخ و زەنجەفیل و شیریش زۆر باشه٬ ڕەشکە بە کوتراوی لەگەڵ دووگی بکوترێ و گەرمی بکەن و قۆڵیدا بنێن زۆر زۆر باشە
قۆڵنج شکاندن
قۆڵنج شکاندن
شێلانی توندی ناوشان و پشت
قۆڵنج شکێن
ماساژدهنده شانه و پشت
قۆڵنج شکێن
کەسێ کە باش ناوشان و پشتی ئێشاو پشێلێ
قۆڵنج کردن
ئێشانی پشت و ناشان
قەزانج
نفع، سود معامله
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قەنج
قەنج
(شکا.٬باک.):قنج٬ چاک٬ باش٬ جووان٬ چتی باش٬ -بوون. –کردن. –ی: جووانی ٬ دەلالی٬ ئالووسی٬ باشی٬ چاکی٬ قەنجیتی٬ چاکە