تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسپەناخ
اِسفناج
ئەسپەناخ
گیایەکە دەیچێنن و لە ئاشپەزیدا بەکار دێ، ئەسپەناغ
ئەسپەناخ
«نا.»، «کعر.» تمـ: ئەسپەناغ.
ئەسپەناخ
ئەسپیناغ، ئەسپەناغ، سپێناخ، سپەناخ.(باد) جوورە سەوزییەکە چێشتی پێلێدەنرێ
ئەسپەناغ
«نا.»، «مکـ.» گیایەکی بەهاریی دەشتەکییە، گەڵای پانە و لاسکی باریک و شلکە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە چۆتە ئورووپا «تمـ: لاڕووس- ۳۸۸» ئێستا دەستچێنیشی هەیە. تێبــ.ینی: لە کوردستان ئەم گیایە بە گەلێ جۆر دەخورێ: دەگەڵ هێلکە دە ڕۆنا سووری دەکەنەوە، زەردی دەکەن و ماستی بەسەردا دەکەن، دەگەڵ گۆشت خۆرشتی لێ دروست دەکرێ. «کعر.» ئەسپەناخ.
ئەسکینناس
«نا.»، «مکـ.» پارەی کاغەز. ٭«سنـ.» ئەسکەناس. «کعر.» بانقەنۆت. «نازت بوو، نازت بێ+سەت تمەن ئەسکینناس پایەندازت بێ» «فۆلکلۆر» .: گیرفانی پڕ بوو لە ئەسکینناس، جاران ئەسکینناسی سەد دیناریش هەبوو. تێبــ.ینی: وەکوو دەزانن پارە لە پێشدا مەعدەن «مس، زێڕ، زێو،...» بوو، لە شۆڕشی فەڕەسادا پارەی کاغەز «حەواڵە بۆ سەر خەزێنە ی میللی» داهێنرا کە پێیان دەکوت «ئاسسیگنات» ئەم وشەیە لە ڕێگای زمانی عرووسیڕا «تمـ: معین: فەرهەنگ. جـ۱- ۲۷۱» هاتۆتە ناو زمانی فارسی لەوێش ڕا بۆ کوردی. لەوانەشە بە هۆی بازرگانیی ڕاستەوخۆی نێوان بەشێک لە کوردستانی ئێران و عرووسیات، هەر ڕاستەوخۆ لە ڕووسیڕا هاتبێتە ناو زمانی کوردی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەسکەناز
جۆرە دراوێکی ئێرانییە لە کاغەز وەک دیناری عێراقی
ئەسکەناس
بەنگەنووت، کاغەز، شاڕەوا. [پارەی کاغەز]
ئەسکەناس
کاغذ، ورق، ورق المعاملة.
ئەسکەناس
«نا.»، «سنـ.» تمـ: ئەسکینناس.
ئەشناس
آشنا، روشناس. دوست.
ئەشناس
شناس، ئاشنا، ڕۆشنا، دۆس. [ناسراو، هاوڕێ]
ئەشناس
ئەشناسای(هەورا)
ئەشناسنای(هەورا)
بەناسیندان، ناساندن
ئەلحەونارینحە
بەستەیێکی تایبەتی چۆپی کردنێیە لە کوردستانیدا
ئەلحەونارینحەو
سرودی است مخصوص چوپی کردی.
ئەلحەونارینحەو
[(سروودێکە لەهەڵپەڕکێی کوردیدا.)]