تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕۆزنامە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕۆژنامە
نووسراوێکی چاپ کراوە ڕۆژبەڕۆژ دەردەچێ بۆ بڵاوکردنەوەی دەنگوباس
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕۆژنامە
نووسراوێکە ڕۆژ و مانگ و ساڵ پیشان دەدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕۆژنامەنووس
کەسێکە کە لە ڕۆژنامەدا بنووسێ
ڕۆژنامەنووس
روزنامەنگار
ڕۆژنامەنووس
کەسێ ڕۆزنامە دەنووسێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕۆژنامەچی
کەسێکە ڕۆژنامە دەرکا
ڕۆژنامەچی
کەسێ کار لە ڕۆزنامەدا دەکا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕۆژنامەگەری
خەریکبوون بەدەرکردنی ڕۆژنامەوە (سحفی)
ڕێباز، بەرنامە
الطریقة (منهج)
ڕێباز، بەرنامە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕێنامە
ڕێککەوتننامەی جەزایر
قرارداد الجزایر
ڕێککەوتننامەی جەزایر
Algery Agreement
ڕێککەوتننامەی جەزایر
ئەم ڕێککەوتنە لە 6/3/ 1975 لە شاری ئەلجەزیرە (پێتەختی جەزایر) لە لایەن محەمەد ڕەزا شای ئێران و سەدام حوسێن (کە ئەودەم جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بوو) ئیمزا کرا. بەپێی ئەم ڕێککەوتنە، ئەو خاڵانەی کە دوو لایەن کۆکبوون لەسەری بریتی بوون لە:
1ــ سنوورەکانی خۆیان بەپێی پرۆتۆکۆلی ئەسکەندەرون (1913) و بڕیارنامەی دیاریکردنی سنوور (1914) دەستنیشان بکەن.
2ــ ئێران و عێراق کۆتایی بە ناکۆکی مێژوویی خۆیان دەهێنن لەمەڕ مافی کەشتیوانی هەر دوو وەڵات بە سەر ڕووباری شەتولعەرەب و سنوورە ئاوییەکانی خۆیان بەپێی هێڵی تالۆگ دیاری دەکەن.
3ــ بەم کارە دوو وەڵاتەکە، ئاسایش و متمانەی دوو لایەنە بۆ یەکتر مسۆگەر ئەکەن و سنوورە هاوبەشەکانی خۆیان ئەپارێزن بۆ بنبڕکردنی هەر جۆرە دزەکردنێکی دوژمنکارانە لە لایەن ئەویدیکەوە.
4ــ هەر دوولایەن، ڕێککەوتن لەسەر ئەوەیکە ئەم بڕیارانەی سەرەوە فەکتەڕێکی هەمیشەیی بن بۆ چارەسەرییەکی گشتی و شکاندنەوەی هەرکام لەم ڕێکەوتنانە، لەگەڵ ڕۆحی ڕێکەوتنی ئەلجەزیرەدا دژایەتی هەبێت.
سێ مانگ پاش ئەم ڕێککەوتنە، هەر دوو وەڵات پەیمانی نوێی سنووری نێوان ئێران و عێراقیان ئیمزا کرد. ئەم پەیمانە کاریگەرییەکی خراپی لەسەر شۆڕشی ئەیلوول دانا و لە ڕاستیدا ئامانجێکی سەرەکی هەر دوو لا، لە باربردنی شۆڕشی کوردستانی باشوور بوو.