تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دارژمێر
ژماردنی ئاژەڵ کە بە داردەست هێمایان بۆ دەکەن
دارژمێر
ژماردنی هێندێ چت بەدار وەک ئاژاڵ و خشتی هەڕەکراو و ئیتر
دارەهەرمێکێویلە
داراشکۆکێ،قارچ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دامێن
لای خوارووی هەموو شتێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دامێن
چمکی کەوا
دامێن
دامەن
داوێنی کێو، بنا
سەرچاوە: نالی
دامێن
داوێن. بنار.

سەری فەرهادم و دەندووکی قوڵنگ
دەستی مەجنوونم و دامێنی چیا
دامێن
داوێن٬ دامەن٬ شاقەلی کەوای درێژ و کراسی ژنان و چمکی هەر چتێکی بێ
دامێن تەڕ
نگا: دامێن پیس
دامێن پیس
فاسق، زانی، آلوده دامن
دامێن پیس
مرۆی زیناحکار
دامێن گرتن
برێتی لە پەنا بۆ بردن و تکاکردن لە کەسێ
ناچار تووشی بەڵا بوون: ئەم بەڵایە دامێنی گرتووم
دامێنگر
داوێنگر٬ دامانگر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دامێنگرتن
بریتییە لە هانا بردن بۆ یەکێک
دامێنگرتن
داوێنگرتن٬ هەنابردنە بەرکەسێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دامێنگیر
بریتییە لە کەسێک کە هانات بۆ بێنێ
دامێنگیر
کەسێکە داوای پەنا و هەنا و یارمەتی بکات لە کەسێکی تر. –ی: داوێن گرتن