تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مێژەڵووک
(قەرە.): مێوودارو گیایێکی چڕوپڕە٬ چڕ
مێژەڵۆک
شاخهٔ هرس شدهٔ تاک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مێژەڵۆک
مەتریالیزمی مێژوویی
ماتریالیسم تاریخی
مەتریالیزمی مێژوویی
Historical Materialism
مەتریالیزمی مێژوویی
مەتریالیزمی مێژوویی پاژێکی گرنگی فەلسەفەی «مەتریالیزمی دایەلیکتیک» لە ئەژماردێت کە لە سەر بنەمای تیۆری مارکس دەربارەی مێژوو بنیاد نراوە. مارکس ئەم تیۆرییەی بە کورتی لە پێشەکی کتێبە ناودارەکەی خۆی بە ناوی «توێژینەوەی ئابووریی سیاسی» (1859) هێنایە ئاراوە. ئەو دەنووسێ: «لە بەرهەمهێنانی پێداویستیە کۆمەڵایەتیەکانی ژیاندا، لە نێوان مرۆڤەکان پێوەندییەکی دیاریکراو دێتە کایەوە کە لە ویست و ئیرادەی ئەوان بەدەرە، ئەمەش هەمان پێوەندیی بەرهەمهێنانە کە گرێدراوی گەشە و فراژووتنی هێزە بەرهەمهێنەرەکانە. سەرجەمی ئەم پێوەندییانە ژێرخانی کۆمەڵگە پێکدێنن کە سەرخانی سیاسی و دادوەری و فیکری (ئایدیۆلۆجیکی) لەسەر ئەو ژێرخانە دادەمەزرێت. شێوازی بەرهەمهێنان لە ژیانی ماددیدا چارەنووسی تایبەتمەندیە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان و ڕەوتی مەعنەوی ژیان دیاری دەکات. لێرەدا هوشیاریی مرۆڤ، چۆنییەتی ژیان و گوزەرانی دیاری ناکات بەڵکوو بە پێچەوانەوە، شێوازی گوزەرانی کۆمەڵایەتی، ئاستی هوشیاریی ئەو دیاری دەکات … کە شێوازی بەرهەمهێنان دەگۆڕێت، سیمای جیاوازییە کۆمەڵایەتی و دابەشکارییە چینایەتییەکانیش، بە هەوای ئەم گۆڕانە تووشی وەرچەرخان دەبێت. ئەم گۆڕانکارییانە بە شێوازێکی دایەلیکتیکی و بە دەرکەوتنی دژایەتییەکانی هەناوی واقیعە کۆمەڵایەتییەکان ڕوودەدەن کە ئاکامەکەشی ململانێی چینایەتییە …»
بەپێی تیۆری مەتریالیزمی مێژوویی، سەرچاوەی ڕەوتی فراژووتنی مێژوویی کۆمەڵگەی مرۆڤی دەگەڕێتەوە بۆ جووڵە و گۆڕانی دژبەرە سەرەکییەکانی کۆمەڵگە. دژایەتی نێوان چینەکانی کۆمەڵگە، وزەیەکی پاڵنەرە بۆ ڕەوتی فراژووتنی ئەو کۆمەڵگەیە. لە ڕوانگەی ئەم قوتابخانەوە جڤاک و ڕەشەگەل مێژوو دەخوڵقێنن نەک پاڵەوانان. ئەگەرچی دەوری ڕێبەرانی شۆڕشگێڕ لە مێژوودا ڕەت ناکاتەوە.
ناسیینڤیسارید مێژوویی
(باد.): نووسیاری زانستیاری مێژوویی
کۆتایی مێژوو
تیۆریێکە لە لایەن فرانسیس فۆکۆیاما، جێگری بەشی پلاندانانی سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە لە ساڵی 1989 لە گۆڤاری «بەرژەوەندی نەتەوەیی»، هاتە ئاراوە. ناوبراو تیۆرییەکەی خۆی لە پێشدا لە وتارێکدا و پاشان لە کتێبێک بە ناوی «کۆتایی مێژوو و دوایین مرۆڤ» بڵاو کردەوە. بەڕای ئەو «لیبرال دیموکراسی» دوایین شێوازی حکوومەتە لە کۆمەڵگەی مرۆڤدا. مێژووی مرۆڤایەتیش، کۆمەڵێکی گونجاو و پێڕەودارە کە بەشی زۆری کۆمەڵی مرۆڤ بەرەو لیبرال دیموکراسی هاندەدات. فۆکۆیاما لە بارەی کۆتایی مێژوو دەڵێ:
«کۆتایی مێژوو ئەو کاتەیە کە مرۆڤ دەستی دەگات بە شێوازێک لە کۆمەڵگەی مرۆڤی کە تێیدا قووڵترین و سەرەکی دیکەین پێداویستیەکانی مرۆڤی بەدی بکرێت. مرۆڤی ئەم سەردەمە گەیشتۆتە جێگەیەک کە ناتوانێ جیهانێکی جیاواز لەم دنیایەی ئێستا وێنا بکات، چونکە هیچ هێمایەک نییە لەمەڕ باشتر بوونی دۆخی ئێستا».
«بە درێژایی چەند ساڵی ڕابردوو، هاوکات لەگەڵ سەرکەوتنی لیبرال دیموکراسی بەسەر دژبەرە ئایدیۆلۆجییەکانی خۆی، وەک پاشایەتی و فاشیزم و کۆمۆنیزم، لە سەرانسەری جیهاندا هاوڕایەتییەکی گرینگ دەربارەی ڕەوابوونی لیبرال دیموکراسی لەگوێن تاکە سیستەمی کارامە هاتۆتە ئاراوە. لەم ڕووەوە ڕەنگە ئەم سیستەمە لووتکەی فراژبوونی ئایدیۆلۆجیای مرۆڤ و دوایین شێوازی حکوومەتی مرۆڤ بێت کە دەکرێ بڵێین، کۆتایی مێژوو پێک دێنێت. لە ڕاستیدا ڕووخانی کۆمۆنیزم بەڵگەیەک بوو بۆ سەرکەوتنی بەهاکانی لیبرالی ڕۆژاوایی و کۆتایی ململانێی ئایدیۆلۆجییەکان. من باوەڕم بە کۆتایی هاتنی مێژووە».
دوای ڕوداوەکەی 11ی سێپتەمبەری 2001، فۆکۆیاما بە نووسینی وتارێک جارێکی دیکە لەسەر تیۆری «کۆتایی مێژوو» جەختی کردەوە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئامێژن
هەوێنی پەنیر و ماست
ئامێژن(ئەردە)
هەوێنی پەنیرو ماست
ئامێژە
پنیر مایه
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئامێژەن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئامێژەن
تێکەڵکردنی کەمێک لە شتێکی باش لەگەڵ شتێکی تر بۆ باشکردنی
ئامێژەن
پنیرمایه
آمیخته
ئامێژەن
١1- «سـ.»، «مکـ.، سیمـ.» تمـ: ئامێتە. ٢- «نا.»، «سنـ.» هەوێنی پەنیر. * ئامیان. فریشک «تمـ: مخـ. جـ ٢ ل ـ ٢٥٢».
ئامێژەن
تێکەڵکردنی کەمێک لە چتی باش لە گەڵ چتێکی تر بۆ باشکردنی وەکوو دەڵێن ئەم ئاردە جۆیە ئامێژەنێک ئاردی گەنمی لێ بدە، فریشک، هەوێنی پەنیری، ئامیان
ئامێژەن کردن
بهم آمیختن
ئامێژەن کردن
«مستـ. متـ.» تێکەڵاو یا تەرکیب کردنی دوو جوور لە ماددەیەک یا چەند ماددەی لێک جیاواز.: ئاردەکەمان دوو بە یەک لەگەڵ جۆ ئامێژەن کراوە.
بەرەمێژوو
سەردەمانی بەر لە تۆمار کردنی مێژوو.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لامێژی
تێبەردانی بێچووی ئاژاڵێکە کە دایکی نەمابێ ، یا بێ شیربێ - لە ئاژاڵێکی تر (تفیلی)
لەمێژینە
کەونار
لەمێژە
لەمێژەوەیە:ڕوودا٬ ژمێژڤە٬ مێژڤە
پڕۆمێژوولی(باک)
لە کەڵکەڵەدابوون. لە خەیاڵدابوون