تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مییمتک
(باد.): موورتک
مییمکزا
مییمی
پوور٬ پلک
میین
مادیان، میخ چوبی، رخت آویز
میین
سەرچاوە: نالی
میینا
مینا، منی، شوێنێکە لە مەککە قوربانیی سەربڕین و هەندێ بەشی تری حەج لەوێدا جێبەجێ ئەکرێ.

ڕوومەتت شەمعی شەوی قەدرە، دڵم پەروانەیە
نەحری میینای ڕۆژی عیدە، ڕۆحەکەم قوربانییە
میینا
مینای دەریایه٬ لییمان٬ کەشتیگا٬ بەندەر٬ نۆلا٬ وەکو. میینا هەڤ: وەکوویەک. (باک.): گوڵێکە ٬ شووشه٬ بلوور٬ ئاوێنه٬ کڵاوی شەوی
مییناک
(باک.): ژەهر
میینوو
میینک
(ڕەوا.): ئازارو دەردی دەستانە وەکو: ئیفلیجی٬ گۆجی
میینگە
ڕیینگە. –میینگ: ڕیینگەڕیینگ
مییهر
ڕۆژ٬ خۆر٬ بەزەیی٬ دلهشک٬ بێ بەزەیی
مییوان
مێمان٬ مێڤان٬ مەهوان٬ مهڤان٬ مییڤان
مییوانانە
میڤانکی٬ وەکو مییوانان
مییوانخانە
مییوانگه٬ مییڤانخانه٬ مییمانخانه٬ چەقرە٬ قۆناخ٬ بنەگە.
مییواندار
خانەخوێ٬ میڤان هەوێن. –ی: مێڤانی٬ - کردن
مییوانگە
مییوانی
قەیماخ٬ نییمان٬ مرتۆخە
مییوە
فیقی٬ مییوە جات٬ بەری دارانە وەکو سێو و قەیسی و هەلووجەو ئیدیکە. –ی ترش: نەگەییو٬ -ی وەرییو: لە دار بوەوە