تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئۆمی
بە کەسێک دەوترێ کە لە نەتەوەی (حەسەن) و (حوسێن) نەبێ
ئۆمی
بامی، ناخواندە، نخواندە، مادان.
ئۆمی
نەخەوەنە. [نەخوێنوار]
ئۆمی
امی، عامی، جاهل.
ئۆمی
ناخوانده
غیر سید
ئۆمی
[[=عا.: امی- نه خوێندەەوار]]
«سـ.» ۱- ئەو کەسانەی بنەچەکەیان ناگاتەوە سەر پێغەمبەری ئیسلام. //سەیید. «سنـ.» ئەو کەسەی نازانێ بنووسێ و بخوێنێتەوە، نەخوێندەوار «تمـ: مخـ. جـ۱- ۸۱» «مانای دووهەمیان دەق مانا عەڕەبییەکەی ئەم وشەیەیە».
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئیبراهیمی
جۆرە مقامێکە
ئیبراهیمی
جوورە مەقامێکە
ئیسلیمی
ئاڵەتە، سوراحی. [هەرکام لەو ڕێزدارەچەقێنراوانەی کە بە شێوەیەکی تایبەت خەڕاتی کراون].
ئیسلیمی
دربزین، درابزون. وێنە= ئاڵەت(٢)
ئیسمی ئەعزەم
[[=عا.: الاسم الاعظم]]
گەورەترین ناو. تێبــ.- لە ناو ئەو ناوانەی کە خوا هەیەتی، یەکێکیانە، وەکوو دەڵین هەر کەس بیزانێ هیچ کارێکی لە بەر عاسێ نابێ.
ئیسمی شەریف
(کئر.) ڕستەیەکە پرسیاری ناوی کەسێکی پێ دەکرێ، لە ئەسڵا (ئیسمی شەریفتان چییە؟)یە و کورت کراوەتەوە، بەکارهینانی نیشانەی ئەدەب و ئیحتڕامە. قوربان ئیسمی شەریف (...تان چییە؟).
ئیسمی فاعیل
[[عا.]]
ناوێکە نیشاندەدا کە کەسێ کارێ دەکا یا حاڵێکی تایبەتی هەیە. بکوژ، ببڕ، بخۆر، خوێنەر، جووتێر.
ئیسمی مەسدەر
[[عا.]]
وشەیەکە لە فیعل دادەتاشرێ و دەلالەت لەسەر مەعنای مەسدەر دەکا (نە مەسدەریشە و نە ڕیشەی فیعل) بڕشت، تابوشت، توانست، خواست، خۆرشت، خارشت، زانست.
ئیسمی مەفعوول
[[عا.]]
ناوێکە، پێشاندەدا کەسێک یا شتێک کاری تێکراوە (فیحلی واقع بۆتە سەر) بڕاو، بڕیاگ، پاڵاوتە، پاڵێوراو، خەوتوو، نوستوو کوژیاگ، مردگ، مردوو.
ئیمپریاڵیزمی کەلتووری
بەکار هێنانی دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری بۆ بڵاوکردنەوەی نەریت و بەهاکانی ئەو دەسەڵاتە لەنێوان خەڵکانێکی دیکە کە بە زیانیان بێت. ئیمپریاڵیزمی کەلتووری دەتوانێ یاریدەری ئیمپریاڵیزمی سیاسی و ئابووری بێت. بۆ وێنە فیلمی ئەمریکایی دەتوانێ بێتە خزمەت بەرهەمەکانی ئەو وەڵاتە و بازاڕی فرۆشی بۆ زیاد بکات.