تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مۆزەبەش
جۆرێ قالۆنچەی سوورە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مۆزەخانە
مۆزەخانە
شوێنێکە کەل و پەل و چتی کۆن و دێرین و نایابی تێدا نمایش دەکرێ
مۆزەشینە
موزک: مۆزە شینە بە چووزەلە / گوێلکی خستونە هەلوەلە «هەژار»
مۆزەلان
استراحتگاه گلهٔ گاو در دشت
مۆزەلان
مۆڵگە، جێ حەسانەوەی گاڕان لە چۆل
مۆزەمۆز
بە دەورا هاتن بە تەمایەک
مۆزەمۆز
(کە.): سەرەتای دڵدلری
مۆساد
مۆساد زاراوەیەکی عیبرییە کە بە واتای دەزگەیە و سەردێڕەکەی بریتییە لە:
Ha Mossad le Modein ve Tafkidim meyuhadim بە واتای دەزگەی هەواڵگیریی و ڕاسپاردنە تایبەتەکانە.
مۆساد، ناوی ڕێکخراوی هەواڵگیریی و ئاسایشی ئیسراییلە کە لە ساڵی 1953 دامەزراوە و ئێستا بە یەکێک لە ڕێکخراوە سیخوڕییە بەناوبانگەکانی جیهان دادەنرێت. ئەم ڕێکخراوە تۆڕێکی گەورە و بەرفرەوانی هەواڵگیریی لە سەرانسەری جیهان و بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وەڵاتانی ئەفریقاییدا بڵاوکردۆتەوە و لە وەڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکاشدا بەدوای هەر چالاکییەک دەکەوێت کە بەدژی ئیسراییل بێت و پووچەڵی دەکاتەوە. مۆساد لەگەڵ ڕێکخراوی هەواڵگیریی ئەمریکا (سیا) هاوکارییەکی نێزیکی هەیە و دزەی کردۆتە ناو گەلێک ڕێکخراوەی هەواڵگیریی دیکەش لە جیهاندا.
مۆستک
مەمکە مژ، مەمکەی دەسکردی زارۆ خەڵەتێن