تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هۆزەڵاو (سەر٬. موک.)
گیایەکە.
هۆڵەمار (موک.)
شارەمار٬ هەلەمار.
هەرەوەز (موک.)
(کۆ.٬ هەو.)زباره.دەسته وا.دەستیاو.ترومپا.له جووت و دروێنه و گێرەدا به نۆبەیارمەتی یەکتری دان- ی:زبارەیی٬ دەستەوایی.
هەنیە (موک.)
نێوچاوان٬ تەوێڵ٬ بەبن زولف و قەراخی مووی سەری ژنان دەڵێن هەنی._ هەڵگرتن: ڕووگرتن٬(باک.) بەروانێک٬ گەندە تووکی نێوچاوان و ڕوومەت هەڵکەندن.
هەوێدار (موک.٬ بل.)
گیایەکە گەزێک بڵند دەبێ و پشتی توکاوی و شیپە گ.ڵەکانی بەشینی ڕەنگی شینە بەوشکی بۆرە لەنێو دار و باغاندا شین دەبێ.
هەڵداشت (موک.)
هەڵدا.
هەڵەپەزە (موک.)
پاش مودێرنیزم
پست مدرنیسم - فرانوگ��ایی- پسانوگرایی
پاش مودێرنیزم
لە بەستێنی کردەی سیاسیدا ئەم قوتابخانە لەسەر ئەم باوەڕەیە کە خەباتی چینی کرێکار بەرەو کوژانەوە دەڕوات و لە هەناوی کۆمەڵگە پێشکەوتووەکانی سیستەمی سەرمایەداریدا پووکاوەتەوە. بەڕای «دانیال بێل»، کۆمەڵناسی ئەمریکایی قۆناخی پاش مودێرنیزم سەردەمی دژایەتیکردنە لەگەڵ نۆرمەکانی بورژوازی و نەلێکردن لە شوناسی کۆمەڵایەتی، تاکباوەڕی توندڕەوانە، چێژپەرستی کوت و کوێر و یاخیبوون لە کەلتووری نوێخوازی، سیاسەتی دیموکراتیک، ئابووری سەرمایەداری و بەها ئایینییەکان. هەندێ کەس پاش مودێرنیزم ، وەکوو بەرسڤێکی کەلتووری بە دوایین گۆڕانکارییەکانی سیستەمی سەرمایەداری ناوبردە دەکەن. هەندێکیش بێجگە لە ڕەنگدانەوەی چاخی نەزۆکیی هزری و سیاسی کە دەسکەوتێکی مەزنی نەبووە بە شتێکیان نەزانیوە.
پاش مودێرنیزم، لە ڕاستیدا هەڵبڕینی دەنگێک بوو بە دژی هەموو دەستکەوتەکانی چاخی ڕۆشنگەری، ئەو چاخەی کە زەمینەی شۆڕشی فەرەنسە و حەز و لاگیری زانستی و کۆمەڵایەتی خۆش کرد.
پاشۆڵ(موک)
کۆش، بەرهەڵبێنە یا کۆڵوانەیێکە، کە چتی لەنێو بکرێ وەکوو کۆش، پاشەڵ
پاییزە(موک)
کشتوکاڵێکە پاییزان بچێنرێت. جوورە ترێیەکی پاییزی دەنک خڕی سپی ئاودارو بزمارکوتە. جوورە گۆرانییەکە . (باک) پاییزۆک
پسنچک(موک)
قولینچکێکی زەوییە. گیایەکیشە یەک تیش هەڵدەچێ و قایمە دەکرێتە باقەبێن و بۆ جووانی شەپکەشی لێ دروستدەکرێ
پوورئایشۆکە(موک)
گیایەکی دڕواوییە نێرتکەکەی بستێک بڵند دەبێ و گەڵای بە زەویدا بڵاو دەبێتەوەو شینە گوڵیشی وەکوو گوڵی شەکرۆکەی وایە
پوولە(موک)
جوورە ماسییەکە
پڕ(موک)
داگیراو، ئاخنراو، تێ ئاخنراو. تەژی، تژی، کەیل، تراز، تیکمە، دەفر یا چۆڵایێکە لە لێوان لێو چتی تێدابێ. _بوون: تژی بوون، لێوان لێوبوونی چتێک._کردن: تژی کردن، سیلەکردن، هەشاندن، رتماندن، دارداییکردن، ترازکردن._کردنی جەواڵ: داگرتن، رتماندن، دارداییکردن، ترازکردن._کردنی جەواڵ: داگرتن، رتماندن. (باک): زۆر، گەلێک._زان: زۆر زانا. نەکاو، لەناکاو. له_: له ناکاو. لە نەکاو._پێ بردن: دەرەقەتهاتن.چتی سفت؛ ئەو قاڵییە تانەکەی زۆر پڕە واتا سفتە، سفت، پتەو. خاوەند، خێوی، خودان._زۆر: زۆردار. پڕجۆش: جۆشدار._هونەر: هونەرمەند. بڕ، زات._کێشان: بڕکردن، ڕووهێنان، زاتکردن، ڕووهەڵاوێژتن
پک(موک)
لای پشتەوه ی جگیە، واتا لاقۆقزەکەیەتی، پشتە
پۆڵانیا(موک)
دەمەزەرد، (دزە) بەرەنیا. گاسنێکە یا مرازێکی تر نووکەکەی کول بووبێ پارچە پۆڵایەکی چکۆڵەی دەخەنە سەری و تیژی دەکەنەوە
پیت(موک)
(باک) تیپ. کشتوکاڵی ئەمساڵ بەپیتە. فیت، ڕێژەن، پرشت، ڕێژەو، فەڕ، پێز. به_: بڕشتدارە. بێ_: بێ بڕشتە. (هەو) هەفتەی پێنجەمینە لە هەشت هەفتەکانی زستانێ کەوتۆتە نێوانی ئۆخەن و پاڵۆزێ. (باد) زپیک
پێشل(موک)