تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەموورە
شتێکە ژنان بۆ جوانی دەیکەنە پێیان لە زۆڕ یا لە زیو یا لە زەنگیانە و مووروو
پەموورە
پاموورە. چتێکە ژنان بۆ جووانی دەیکەنە پێیان لە زێڕ یا لە زێو یا لە زەنگیانەو مووروو
کورمووری
مورچه
زنگ فلزات
گەموورە
غذای لزج که بر لب چسبد
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گەموورە
جۆرە لینجییەکە کە ببێ بەهۆی نووسانی لێو بەیەکدا
گەموورە
خۆراکی لیچق کە بە لێوەوە دەنوسێ
ئاموور
[[؟]]
«نا.»، «مکـ.» یەکێکە لە دوو پارچە گەورەکانی ئامرازی «جووت» لە کوردستان. * ئێرەقه، هەوجاڕ. تێبــ... ئەم ئامرازە لە دارێکی درێژی ڕاست «باسبک ـ یا ـ باسکێش»، کە کۆتەرەدارێکی ڕەختە و سەختی «دەندە» بە سەرەوەیە و گاسنی دەخرێتە سەر، دروست کراوە. دارێکی باریکتر «پاشبارە» بە قیتی دە دەندە کوتراوە و ئەمیش دەسکێکی پچووکی «دەستەدوو، دەستوو» ڕێ دەخرێ.
ئاموور ماڵە
«مکـ.» شل و شەوێق لە نیر بەستراوە و گاسن زۆر لە زەوی دەچێتە خوار و قوونی دەندە لە زەوی دەخشێ.
ئاموور ڕژدە
«مکـ.» قیت بەستراوە بە «نیر» ەوە و تەنیا نووکی گاسن عەرز دەگرێ و باشی ناکێڵێ.
ئاموور(هەو)
هەجاڕ، ئێلەقە، (باک) ئەمبوور، دەستەمستە، گاسن، دەندە، سەرمژانکەو هەوجاڕ، چەند پارچە مرازێکە لەناو کەرەستەی جووتیدا وەکوو: دەستەمستە، گاسن، دەندە، سەرمژانکە، هەوجاڕ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرموور
جۆرە ملوانکەیەکە کە ژنان بۆ جوانیی ڕاست و چەپ دەیکەنە ملیان
بەرموور
گردنبند از مهره
بەرموور
گەردانە لە مت و موروو
بەرموور
(دەر) ملوانکە، ملوانە، گەردانە، کرتەمر، (پێنجامەر) گرتەمر، (جاکۆ) خەناوکە، جوورە ملوانەیەکە ژنان بۆ جووانی راست و چەپ لە ملیانی دەکەن
سەرچاوە: نالی
بەیتی مەعموور
ماڵی ئاوەدان. به ماڵی کەعبەیش ئەڵێن. شوێنێکیشە له ئاسمان.

خەراباتی دڵی « نالیی » مەفەرموو: خاڵییە، نایەم!
به مەرگی تۆ قەسەم، چاوم! به ذیکرت بەیتی مەعموورە..
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خەموور
مەڕێکە کە ناوچەوانی خاڵخاڵ بێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەموور
گیاندارێکە پێستەکەی زۆر بەنرخە و دەکرێ بە کەوڵ .