تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
بێمایە
بێ کارە و بێدەسەڵات و هیچ لە دەست نەهاتوو.

حیرەتزەدە وا دیدە وەکوو حەلقەیی دەر ما
بێ مایە نییە عاشیقی بێچارە، (بفرما)!*
خایەومایە
هرچه هست، همه چیز
خایەومایە
مەبەس لەسهر وماڵە،نەریمان-ی تێدا چوو:واتە سەرو ماڵیتێدا چوو.دهستمایە وقازانج.
دەزمایە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەستمایە
دراوێکە کە خڕید و فرۆختنی پێ بکرێ
دەستمایە
دەسمایە،دەزمایە،سەرمایە،مایە،پارایاکە کڕین و فرۆشتنی پێ بکرێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەسمایە
دەسمایە
آمُرغ، مایه، سرمایه، دست مایه.
دەسمایە
سەرمایە، مایە.[دەزمایە]
دەسمایە
بِضاعَة، رَأسُ الْمال.
دەسمایە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرمایە
سەرمایە
لە ڕوانگەی ئابووری کلاسیکدا سەرمایە بریتییە لە هۆکاری بەرهەمهێنانی سەروەت و سامان بە یارمەتی هۆکارگەلێکی وەک مرۆڤ، سروشت و ئامرازی کار. لە ڕوانگەی ئابووری سۆشیالیستی، سەرمایە یەکێک لە مەرجەکانی کارە و خۆبەخۆ لە ڕەوتی فراژووبوونی بەرهەمهێناندا نرخی نییە بەڵکوو کوتومت بۆ کاڵای بەرهەمهێنراو ڕادەگوێزرێت. چەند جۆر سەرمایە لە ئارادایە کە بریتین لە: سەرمایەی ماڵی (دراڤ)، سەرمایەی تەکنیکی (ئامرازی ماددی بەرهەمهێنان)، سەرمایەی ناودار (بەشداری بەناو لە کۆمپانیاکان)، سەرمایەی یاسایی (مافی خاوەنەکەی دەپارێزێ).
سەرمایە (کاپیتال)، هەروەها ناوی کتێبێکی کارۆڵ مارکس (1818ـــ1883)، فەیلەسوفی ئەڵمانییە کە تێیدا ڕژێمی سەرمایەداری خستۆتە بەر ڕەخنە. بەرگی یەکەمی ئەم کتێبە لە کاتی ژیانی خۆیدا لە ساڵی 1867 بڵاو کرایەوە بەڵام دوو بەرگەکەی دیکە کە کۆتایی پێنەهاتبوو لە لایەن ئەنگڵسەوە تەواو کرا و دوای مەرگی مارکس لە ساڵانی 1885 و 1894 بڵاو کرایەوە. ئەم کتێبە بە «ئینجیلی کۆمۆنیزم» ناوبانگی دەرکردووە.