تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مانگرتن
ئەم وشە لە ناوی لێواری دەریایەکی فەرەنسی بە ناوی (پلاژدو گروــ (Plage de greve گیراوە کە کرێکارە بێکارەکان تێیدا ئاپۆرەیان دەبەست.
لە زاراوەی سیاسیدا بە مانای دەست لەکارکێشانەوەی کرێکاران یا کارمەندانی دەزگەێیکی ئابووری یا ئیداری یا خزمەتگوزارییە بۆ وەرگرتنی مووچە یان داوای زیادکردنی. مانگرتن لە دوای شوڕشی پیشەسازییەوە سەری هەڵدا و چینی کرێکار کە لەو شۆڕشەدا لەدایک بوو، بۆ گەیشتن بە مافەکانی خۆی لە بەرانبەر کاربەدەستاندا ئەم بزووتنەوەی ڕێکخست و لەم ڕێگەوە مافەکانی خۆی دەستەبەر دەکرد.
لە سەرەتا دا دەوڵەت و خاوەن کارەکان، بە شێوازی جۆراوجۆر و تەنانەت بە یارمەتی هێزی پۆلیسەوە مانگرتنەکانیان تێکدەشکاند و سەردەستەی مانگرەکانیش غەڵتانی خوێن دەکران بەڵام لە میانەی سەدەی 19 بەملاوە بەپێی خەباتی لەپسان نەهاتووی کرێکاران، هێدی هێدی مانگرتن ڕواڵەتێکی یاسایی بەخۆوە گرت و کارمەندان و خوێندکاران و… تاد گرتەوە. ئینجا لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکان لە مانگرتن بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسی کەڵکیان وەرگرت. لایەنگرانی سەندیکالیزم و ئانارشیزم، مانگرتنیان وەک داردەستێک بۆ ڕوخاندنی دەوڵەت بەکار هێنا. لە مانگرتنی گشتیدا کرێکاران وفەرمانبەرانی تەواوی دەزگە ئابووری و پیشەسازی و خزمەتگوزارییەکانی وەڵاتێک، بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسی یان پیشەیی خۆیان، دەستلەکار دەکێشنەوە. لە ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان بەپێی قانوون مانگرتن پاوان و قەدەغەیە.
لەم دەور و چاخەدا چونکە زۆر سەرنج دەدرێتە کۆمەڵ و کێشە ئابوورییەکانیش ڕەهەندێکی سیاسی لەخۆ دەگرن، جیا کردنەوەی مانگرتنی پیشەیی لەگەڵ مانگرتنێک کە ئاکامی سیاسی بە دواوە بێت، زۆر دژوار بۆتەوە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مانگرتن
خیشکردنی گیاندار و تووڕەبوون و ئیش نەکردنی
مانگۆڕ
هیرسا، دختر مانده.
مانگۆڕ
مەنگۆڕ، گەورەکەنیشک. [قەیرە، گەورەکچ]
مانگۆڕ
تَریکه، نِقلَة، عانِس، عَزَب، مُتَعَرَّة.
مانگۆڕ
دختر ترشیده
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مانگۆڕ
گەورە کچێکە کە مابێتەوە و شووی نەکردبێ
مانگۆڕ
قەیرە کچی شوونەکردوو
مانگی
خستگی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مانگی
ماندووێتی
مانگی
ماندوو٬ مەهی.-تازە:هیلال٬-ی چاردە:چاردەچەڤێ.-ی نوێ: هیلال٬ -ی یەکشەوە: هیلال٬ هەیڤا ئێک شەڤییە
مانگی خۆ
ئەو مانگی ئاوسی تێدا دەزێ: لە مانگی خۆ دایە
مانگی یەکشەوە
مانگی یەکشەوە