تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



عەدالەت/داد
عدالت/ عدل
عەدالەت/داد
1ــ چاکە و ڕەوشتپاکییەک کە بەو پێیە دەبێ بە هەر کەس ئەو شتەی کە مافی خۆیەتی بدرێت. 2ــ گەیشتنی حەق بە حەقدار دەبێ لەسەر بنەمای یەکسانی و لە بەرانبەر یاسا و ڕێزگرتن لە مافی هەموان بێت. 3ــ پاراستنی هاوسەنگی قانوونی لە نێوان بەرژەوەندییەکاندا.
ئەگەرچی بەستێنی ئەخلاق بەرفرەوانترە لە بەستێنی عەدالەت بەڵام زۆربەی فەیلەسوفان، بۆ وێنە ئەرەستۆ عەدالەتیان بە گرینگترین بەشی ئەخلاق ناوبردە کردووە. تیۆرییەکانی عەدالەت وەڵامی ئەم پرسیارە فەلسەفیە دەدەنەوە کە عەدالەت چییە؟ چەمکی عەدالەت لە سەردەمی سوکرات و کتێبی کۆماریی ئەفلاتوون لە سەدەی چوارەمی (پ،ز) تا سەردەمی جۆن ڕاڵز، فەیلەسوفی هاوچەرخی ئەمریکا گرنگییەکی بێوێنەی لە فەلسەفەی ئەخلاق و فەلسەفەی سیاسی بەخۆوە دیوە. سوکرات دەیگوت عەدالەت لەسەر هەر چەمکێکی ژیانی باش ڕۆڵێکی بونیادی دەگێڕێ و ژیان بە پێوانەی عەدالەت گرانبەهایە. ڕاڵزیش دەڵێت عەدالەت یەکەمین چاکەی پێویستە بۆ دەزگە کۆمەڵایەتییەکان.
چەمکی عەدالەت هەرچی وردبینانەتر پێناسە بکرێت، سوودمەندترە. دوو جیاوازی بنەڕەتی سەبارەت بە عەدالەت یارمەتیمان دەدات کە بەستێنی مانایی ئەم چەمکە سنووردارتر بکەین. یەکەمین جیاوازی ئەو جیاکارییەیە کە ئەرەستۆ لە نێوان عەدالەتی «تەوزیعی» و عەدالەتی «جوبرانی» قاییل بووە. عەدالەتی تەوزیعی، بریتییە لە دابەش کردنی دارایی لە نێوان ئەندامانی کۆمەڵێک. ئەو پێیوایە کە ئەم دابەشکارییە دەبێ بەپێی لێهاتوویی و توانستی کەسەکان بێت. عەدالەتی جوبرانی، باسی مامەڵەی نێوان خەڵک و دانوستانی دوولایەنە دەکات.
پێزانین و چاکەکردن لە بەرانبەر چاکەدا لایەنەکانی ئەم جۆرە عەدالەتە لە ئەژمار دێن. دووهەمین جیاوازی باس لە «بابەتی» عەدالەت دەکات. عەدالەت یان لە پێوەند لەگەڵ خەڵک (وەک فەزیلەت و چاکەیەکی تاکەکەسی) یان لەبابەت دەزگە کۆمەڵایەتییەکان (بۆ وێنە لە ئاست پێکهاتەی بنەڕەتی کۆمەڵگە و دەزگە کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسیەکان) چێ دەکرێت.
جۆن ڕاڵز، فەیلەسوفی سیاسی هاوچەرخ لە کتێبی تیۆرییەک دەربارەی عەدالەت (1971) دوو بنەڕەتی سەرەکی لەمەڕ عەدالەت چێ دەکات: یەکەم، باسی بەرژەوەندییە سیاسیەکانە بە تایبەت دابەش کردنی ئازادی و مافە سەرەکییەکان. بەو پێیە، دەبێ هەرکەس مافی ئەوەی هەبێت لە هەموو ئازادییەک بەهرەمەند بێت تاکوو بتوانێ ئازادی بۆ هەموان دابین بکات. دووهەم، بەرژەوەندییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان بە تایبەت دابەش کردنی داهات و دارایی و هەل و دەرفەت. بەم پێیە، نابەرابەری و بێعەدالەتییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان دەبێ بە جۆرێک ڕێکبخرێن کە زۆرترین قازانج بەو کەسانە بگات کە لە کەمترین ڕادەی خۆشگوزەرانی بەهرەوەر نەبن.
ف
عەدەلەکه
حەدلەکه، جووره گۆرانیێکی کوردییه.
عەلەشیش
عەڵۆعەڵۆ
عەلەشیش
قەلەموونه کوردییەکەیەتی.
عەلەم
کاستی، نقص
عەلەم
کەمایەسی، کەم و کورتی: ساغ ساغە هیچ عەلەمی تێدا نیە
سەرچاوە: نالی
عەلەم
ئاڵا.

شەو نائیم و قائیم، عەلەمی بابی ڕەضا بێ
بێ دیدە هەڵستێ بە مەثەل عەینی عەصا بێ
سەرچاوە: نالی
عەلەم
وشەیەکە لە خۆیەوە کەسێک یا شتێکی دیاری بگەیەنێ.

ئەلیف نەکیرەوو بێگانە، نایەتە تەعریف
عەلەم موشابیهی غەیر و مولازیمی تەنکیر
عەلەم و قەلەم
عەلەم و قەلەم
ئینجە و فینجە، جوچکەوقلینچکە [ئەوەی لابردنی دەبێتە هۆی ڕازانەوە]
عەلەم و قەلەم
حَشو، زَوائِد
سەرچاوە: نالی
عەلەمدار
داری ئاڵایی و پەڕۆ پیا هەڵواسراو، یا مرۆی ئاڵاهەڵگر.

ئێستەش بە بەرگ و بارە عەلەمداری (شێخ هەباس) ،
یا بێ نەواوو بەرگە گەڕاوە بە شەخسی عوور؟!
سەرچاوە: نالی
عەلەن
ئاشکرا.

طەڵعەتی ئایەتی جان. مەظهەری ئیعجازی بەیان:
لەبی دورج و، دەهەنی سیڕڕ و، کەلامی عەلەنە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
عەلەولەمانی
جۆرێکە لە هەنجیر
عەلەولەمانی
نوعی انجیر
عەلەولەمانی
جۆرێ هەنجیر
عەلەولەمانی (باد.)
ئەلەولەمانی، جووره هەنجیرێکه.