تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لێچوو
شتێکە کەشتێکی تری پێ بشوبهێنرێ
لێچوو
موشەببەە(ڕەوانبێژی)
ئاو لێچوون
[[ئاو+لێ «لە+ی» چوون]]
«مستـ. لا.» بەند نەبوونی ئاو بە دەفرانەوە.: ئافتاوەکە ئاوی لێدەچێ بیبەن لەحیمی کەن. گۆزەکە ئاوی لێدەچوو پنجمان کرد.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دڵ لێچوون
حەزکردن لە شتێک
دڵ لێچوون
عِشق، اِشتِیاق، حُبّ، هَوی.
دڵ لێچوون
حەز لە چتێک کردن، شێفتە بوون، حەسپەن بوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لێچوواندن
تەشبیه کردنی شتێک بە شتێکی تر
لێچوون
دەڵاتن، دەڵیان، لێتکیان. [لێتکان، تەڕایی دادان]
لێچوون
لێکردن. [لێکچوون، هاوچەشنی]
لێچوون
تَرَشُّح، تَقَطُّر.
لێچوون
شَباهَة، مُثول، تَمَثُّل، تَشَبُّه.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لێچوون
دەڵاندنی دەفرێک کە شتی شلی تێدابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لێچوون
بریتییە لە پەڕینی وڵاخی یەکسم لە مێکەی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لێچوون
چوونی شتێک لە شتێک لە دیمەندا
لێچوون
دەڵاندن (بۆئاو)٬ڕەنگ و چڵک لەبەر ڕۆیشتن.(کە.): وێچوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لێچوونەوە
لە هێلکە وەستانەوەی مریشک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لێچوونەوە
بریتییە لە یەکێک کە نوێژکەر بووبێ و دەستی لێ هەڵگرتبێ