تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئینتەرناسیۆنال سۆسیالیست
ئینتەرناسیۆنالیزم
ئەم زاراوە مانایەکی مژاوی هەیە و لە زۆر شوێندا بەکار هاتووە. بەڵام مانا گشتییەکەی ئەو بڕوا و سیاسەتانە لەخۆئەگرێ کە جەخت ئەکا لەسەر بەرژەوەندی هاوبەشی نەتەوەکان و لەگەڵ ناسیۆنالیزمی شەڕەنگێزدا دژایەتی دەکات. ئینتەرناسیۆناڵیستەکان دەخوازن ئەگەر نێوان دەوڵەتەکان هاوکاری ئاشتیخوازانە لە ئارادا نەبێت، لانیکەم لەنێوان نەتەوەکاندا ببێت.
بەم پێیە ئینتەرناسیۆنالیزم، بریتییە لەوەیکە هەر تاکێک گرێدراوی کۆمەڵگەیەکی جیهانییە و ئەو نەتەوەش کە ئاخێزگەی لە ئەژمار دێت، دەبێ بە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی جیهانییەوە پەیوەست بێت… ئەم ڕێبازە لەگەڵ «جیهان نیشتمانی»دا یەک ناگرێتەوە چونکە ئینتەرناسیۆنالیزم ناخوازێ تاک لە نەتەوە یان دەوڵەتەکەی خۆی دابڕێ بەڵکوو دەخوازێ پێوەندییەکی زۆرتر لەنێوان تاک و نەتەوەکانی دیکەی جیهاندا بکرێتەوە.
ناسیۆنالیزمی نەرمڕەو لەگەڵ ئینتەرناسیۆنالیزمدا وانییە هەڵنەکەن بەڵام ناسیۆنالیزمی توندڕەو دژییەتی. بۆ وێنە نازیسم و فاشیزم بە ڕێبازی نەژادپەرستی و خۆبەزلزانی بە سەر نەتەوەکانی دیکەدا بوونە دوژمنانی سەرسەختی ئینتەرناسیۆنالیزم.
مارکسیزم بۆچوونێکی تایبەتی لە ئینتەرناسیۆنالیزم بڵاو کردۆتەوە. بەڕای «مارکس»، بۆرژوازی بە یارمەتی مەکینە و دانوستانی جیهانی ئازاد، سنوورە نەتەوەییەکانی بەزاندووە و سیستەمێکی ئابووری جیهانی پێکهێناوە کە لەنێو چینی هەژاران بە تایبەت پرۆلتاریای وەڵاتان، یەکگرتووییەکی جیهانی ساز کردووە کە لە زاراوەدا پێی دەگوترێ «ئینتەرناسیۆنالیزمی پڕۆلتاری». ئەم ڕەوتە شۆڕشێکی سەرانسەری لە جیهاندا بەدژی بورژوازی پێک دێنێت کە سەرەنجام کۆمەڵگەیەکی سوسیاڵیستی جیهانی دائەمەزرێنێ. بۆیە مارکسییەکان بڕوایان هەیە بە یەکگرتنی هەژارانی جیهان و دروشمە بەناوبانگەکەشیان ئەمەیە: «زەحمەتکێشانی جیهان، یەک بگرن! یەک بگرن!»
دوای پێکهاتنی یەکیەتی سۆڤییەت، بە تایبەت لەسەردەمی «ستالین»دا ئەم وەڵاتە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ناوەندی ئینتەرناسیۆنالیزمی پڕۆلتارییە. «ستالین»، لە شرۆڤەیەکی ئینتەرناسیۆنالیزمی پڕۆلتارییدا ئەم ڕێبازە بە هەڵقوڵاوی یەکیەتی سۆڤیەت دەزانی (بڕوانە ستالینخوازی) .
ئینتەرناسیۆنالیزمی پرۆلتاریی: بڕوانە ئینتەرناسیۆنالیزم.
ئینگلیز
ڕەگەزی ئینگلیزی، زمانی ئینگلیزی
ئیپلیک
(باک)کەسمە، کەرسمە، دەردێکە لەنێو لووتی ووڵاخان دەردێت
ئێلیان(هەورا)
ئەسپ تالیم دان
وردادن، سواری آموختن.
ئەسپ تالیم دان
فەنتازی، سواری فێکردن. [ڕاهێنانی ئەسپ]
ئەسپ تالیم دان
ریاضة، ترویض، خزو، خیالة، خول، اذلال، (تطبیع). ئەسپ تالین دەر=سوارخاس
ئەلیا
هَوَس
ئەلیا
ئەلها
ئەلیبووردۆ(باک)
شۆرباوی دانی، شۆرباوی بەدان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەلیرەم
هەشت یەکی حۆقە
ئەلیرەم
نگا: ئەللی رەم
ئەلیرەم
ئەللی رەم
سەرچاوە: نالی
ئەلیف
هۆگر.

ڕەقیبی جوفتەلی، نابێتە نەخچیرت، کە خەرکوڕڕە
ئەلیفی چایرە دائیم لە قەشقەی کەردڕ و جەودا
سەرچاوە: نالی
ئەلیف
(ال) ، ئەلف لامی تەعریف. ئیشارەتیشە بە (هینەکەی) پیاو کە وەک تیپی (ئەلف) درێژە.

ئەلیف نەکیرەوو بێگانە، نایەتە تەعریف
عەلەم موشابیهی غەیر و مولازیمی تەنکیر
ئەولیا
[[=عا.: ئەولیا (وەلی)]]
(نا.) ١- پیاوچاک، پیاوی خوا، شێخی دین، شێخی بەرماڵ. ((ئەی لە شەوقی جەننەتی ڕووت، ئەولیا و ئەنبیا)) (( ڕووح لەسەر لێون وەکوو پەروانە بۆ دیداری شەم)) (وەفایی: گم-١٥) ٢- (مج.) هەموو پیاوێکی ڕەوشت چاکی بێ ئازار. جێی لێ نەبێ هەر دەڵەی ئەولیایە.