تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لۆمان
سرزنشها
برای ما
لۆمان
سەرزەنشتان
بۆ ئێمە
لۆمپن پرۆلتاریا
لومپن پرولتاریا
لۆمپن پرۆلتاریا
Lumpen Proltariat
لۆمپن پرۆلتاریا
لۆمپن، وشەیەکی ئەڵمانییە و بە کەسانی بەتاڵپا و پەست و خوێڕی و شڕەخۆر دەگوترێ. زاراوەی لۆمپن پرۆلتاریا لە نەریتی سیاسیدا بە توێژێک لە خەڵکی چارەڕەش دەگوترێ کە بە هۆی بێ بەشبوونی یاسایی و کۆمەڵایەتی و بێ ئاگایی لە کاروباری سیاسی و مرۆیی، ویژدانی شۆڕشگێڕانەی خۆیان لەدەست داوە. ئەم توێژە بە تایبەت لە کۆمەڵگە کۆلۆنیالیستیەکاندا سەرهەڵدەدەن و دەبنە هۆی تووڕەیی و بێزاری خەڵک و بەرە ــ بەرە بە هۆی ڕەوشی نالەباری ئابووری، زیاتر لە ناو تاوان و گەندەڵیدا نوقم دەبن. دەتوانین لۆمپن بە گرووپێکی شڕەخۆر و بەرەڵڵا و تاوانکار لە قەڵەم بدەین کە دەبنە کرێگرتەی وەڵاتانی سەرمایەداری و چینی دەسەڵاتدار کە بۆ دابینکردنی بەرژەوەندی دواکەوتووانە و دژەنەتەوەیی خۆیان سوودیان لێ وەردەگرن و بەم جۆرە پلەوپایە و پێگەی خۆیان بەهێزتر دەکەن.
لۆمپنەکان، لە کۆدەتا و پیلانەکاندا لە ڕێی جاشییەتی هەوڵی سەرکوتکردن و پێشێلکردنی مافی ڕەوای جەماوەر دەدەن. ئەمانە هەرچەنەدە ژیانێکی ناخۆش و دژوار بەسەر دەبەن بەڵام هەموو کارێک ئەنجام دەدەن و لە ئەنجامدانی هیچ کردارێکی نامرۆیی سڵ ناکەن. ناتوانین لۆمپنەکان لە چوارچێوەی چینێکی تایبەتدا ڕیزبەندی بکەین چون هیچ کار و کەسایەتییەکیان نییە و جگە لە ئاژاوەگێڕی و تێکدان کارێکی دیکە ئەنجام نادەن و بە گشتی دەچنە ڕیزی کەسانی مشەخۆر و سەرباری کۆمەڵگە و دوژمنانی گەلەوە.
لۆمە
کواره، هَمجا، سَرکوب، سَرکوبی، سَرزنش، نکوهش.
لۆمە
تانە، سەرزنشت. [توانج، دەمکوت]
لۆمە
لَوم، لَومَة، مَلامَة، عَذل، عَذیمَة، تَعییر، تَوبیخ، وَتیغ، عِتاب.
لۆمە
سرزنش، سرزنشها
برای ما
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لۆمە
دیپلۆمات
دیپلمات
دیپلۆمات
بە کارمەندانی پایەبەرزی وەزارەتی دەرەوە و ئەو کەسانەی کە سیاسەتی دەرەوەی وەڵاتێک بەڕێوە دەبەن، دیپلۆمات دەگوترێ. دیپلۆماتەکان، لە زۆربەی وەڵاتان بەم ڕیزەی خوارەوە پۆلێنبەندی دەکرێن:
ڕاوێژکار (پلەپلەپلە 3)، سکرتێری یەکەم، سکرتێری دووهەم، سکرتێری سێهەم و ئاتاشە (کارمەند) کە خۆی بە کارمەندی سیاسی ، سەربازی، ئابووری و کەلتووری دابەش دەکرێت.
دیپلۆمات دەبێ جگە لە بوارە زانستییەکەی خۆی، لە بوارە جۆراوجۆرە زانستی و کۆمەڵایەتییەکانی دیکەش بەهرەی هەبێ و لە دابونەریتی خەڵکی ئەو وەڵاتەی کە تێیدا ئیش دەکات ئاگەدار بێت.
دیپلۆماسی
دیپلۆماسی، لە وشەی «دیپلۆما»ی یۆنانی و لاتینی وەرگیراوە کە بە مانای بەڵگە و بڕوانامەیە. هەروەها مانای زمانشیرین و زمانلووسیشی لێ بۆتەوە. ئەم وشە لە زاراوەی گشتی و زانستی سیاسەت بە سێ مانای سەرەکی ڕاڤە کراوە:
1ــ بەگشتی، دیپلۆماسی بریتییە لە پێوەندی نێوان دەوڵەتەکان. هەندێ لە بیرمەندانی سیاسەتی نێونەتەوەیی، دیپلۆماسی بە ڕەگەزێکی دەسەڵاتی نەتەوەیی لە قەڵەم دەدەن و هەندێکی تریش تەنیا وەکوو ئامرازێک بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی نەتەوەیی ناوبردەی دەکەن.
2ــ واتایەکی دیکەی ئەم زاراوە، بە گفتوگۆ و دیالۆگ لێکدراوەتەوە چونکە مەبەست لە گفتوگۆ سازشکردنە کەواتە لەم ڕوانگەوە ئەکرێ دیپلۆماسی بەم جۆرە پێناسە بکەین: هونەری مامەڵەکردن لەگەڵ سیاسەتی نێونەتەوەیی کە ڕێگە لە مەترسی تیاچوونی بەرژەوەندی و ئاسایشی نەتەوەیی* دەگرێت.
3ــ سەرەنجام، دیپلۆماسی پێناسەیەکە بۆ شێواز و مێتۆدی ئیشکردنی دەزگەی بەڕێوەبەری پێوەندی نێودەوڵەتی و چۆنییەتی هەڵسوکەوتی ئەو کەسانەی کە بەرپرسی کردنەوەی ئەم جۆرە پێوەندییانەن.
یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی دیپلۆماسی، چۆنییەتی گرێبەستی جەنگ و دیپلۆماسییەتە. لەم ڕووەوە دیپلۆماسی، ئامرازێکە کە بە کەڵکوەرگرتن لێی، سیاسەتی دەرەکی لەبری شەڕ وپێکدادان بە ئامانجەکانی خۆی دەگات بە دیوەکەی دیکەشدا دەستپێکردنی شەڕ بە مانای شکستهێنانی دیپلۆماسییەتە.
دیپلۆماسی ئاو: بڕوانە سیاسەتی ئاو.
کیلۆمیتر
پێوانەی ڕێگەیە بەرانبەر بە هەزار میتر
کەلۆمە
(خۆ.):دیوارێکی باریکە لە دەورەی کونەکەی بەرداشەکەی سەرەوەی ئاش دەکرێ بۆ ئەوەی تادان بچێتە ناو کونەکەوە