تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پلۆرالیزم - فرەدەنگی
پلۆرالیزم - فرەدەنگی
ئەم زاراوە، ئەو تیۆریانە لەخۆ دەگرێ کە باوەڕیان هەیە بە فرەدەنگی لە کۆمەڵگەدا. فرەدەنگی لە سیاسەتدا بە مانای زیادبوونی چەندایەتی و چۆنایەتی حیزب، ئەنجومەن، ڕێکخراوە و گرووپی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کەلتوورییە لە یەک سیستەمدا. پلۆرالیستەکان پێیان وایە کە دەبێ مافی هەندێ دەزگە وەکوو خێزان و ئایین و ئەنجومەن و حکوومەتە خۆجێییەکان بە ڕێژەی دەوڵەت، زیاتر ڕەچاو بکرێ و دووپاتی دەکەنەوە کە دەوڵەت نابێ دەسەڵات مۆنۆپۆل بکات بەڵکوو ئەبێ چاودێرییەکی گشتی هەبێ و دەزگە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە سەربەخۆیی خۆیان بپارێزن.
فرەدەنگی کارێکی وا دەکات خەڵک بەرەو حیزبایەتی و دامەزرانی ڕێکخراوەی سیاسی و ئابووری و کومەڵایەتی و کەلتووری بچن تاکوو لە ڕێگەی ئەم جۆرە هاوبەشیەوە بەرژەوەندی گشتی کۆمەڵگە دابین بکرێ و ئیدارەی کۆمەڵگەش باشتر بەڕێوە بچێت. لە زاراوەی سیاسیدا بە زۆری بە واتای هەلومەرجێک پێناسە دەکرێت کە تێیدا هیچ گرووپێکی سیاسی و ئایینی و ئەتنیکی و کەلتووری تایبەت، حکوومەت نەکات. ئەم پانتایە ئەبێتە هۆی کێبەڕکێ و ململانێی نوخبەکان یا گرووپی بەشدار لە کۆمەڵگەدا. لە وەها دۆخێکدایە کە کۆمەڵگەی فرەدەنگ یان پلۆرال لە دایک دەبێت.
مۆنتسکیو (1755-1689) پێی وایە پلۆرالیزم کاتێک سەمەربەخشە کە لەنێوان ئەندامانی حیزب و ئەنجومەن و یەکیەتی و تەنانەت کەمینە ئایینییەکان، کە بە لێبووردن و عەداڵەت ڕەفتار بکرێ و بۆ بیر و بۆچوون و دەنگی جیاواز ڕێز دابندرێ. ئەو لەگەڵ چەقبەستن و کۆجێبوونی دەسەڵات نەیار بووە و داوای لە دامودەزگە ناحکوومییەکان دەکرد کە لە ئیدارەی حکوومەتدا بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە بەشداری بکەن.
پلۆرالیستەکان بە پێچەوانەی ئانارشییەکان، خوازیاری سڕینەوەی دەوڵەت لە کۆمەڵگەدا نین بەڵکوو پێیان وایە کە کارکردەکانی دەوڵەت، بە قازانجی کۆمەڵگەیە بۆ وێنە، ڕێکخستنی ئابووری و پاڕاستنی ئازادییە مەدەنییەکان و پاڕاستنی ئاسایشی نەتەوەیی و ئیدارەی سیاسەتی دەرەکی.
پلۆرالیزم - فرەدەنگی
پلورالیسم - کثرت باوری
کولۆرە
گرده نان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گلۆربوونەوە
تلبوونەوەی شت سەر بەرەوخوار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گولۆربوونەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گولۆرکردنەوە
تلۆرکردنەوە
گەلۆری
موریانه خوردهٔ پوسیده
گەلۆری
مۆرانە خواردوی ڕیزاڵ ڕێیزاڵ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گەلۆرە
ئەلۆر(باک)
بالۆر(باک)
خلۆر._بوونەوە: خلۆر بوونەوە
بانگلۆر
خلۆر._بوونەوە: خلۆربوونەوە._کردنەوە: خلۆرکردنەوە
باگلۆر
خلۆر، تل._بوونەوە: خلۆربوونەوە، تل بوونەوە._کردنەوە: خلۆرکردنەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تلۆر
شتی گلۆربووەوە
تلۆر
دمَر،دَمَرو.
تلۆر
پاڵ،دوولۆر،دوولۆره.(قنگه تلۆر)[تەنیشت]
تلۆر
ضَجع،جَخَّ.
تلۆر
خول، خلۆر._بوونەوە: خلۆر بوونەوە، قوونەوه_: تلوور بوونەوە، قنگەو تلوور بوونەوە
تلۆر بوونەوە
نگا: تلۆر
تلۆر بوونەوە
تلۆر← کەفتن
پاڵ کەفتن.[لەسەر تەنیشت ڕاکشام.]
تلۆر← کەفتن
جخَ،اِضطَجاع.
خلۆر
خۆل،گلێر، تل، خل، خولۆر، (باک.) : بالۆر، (ڕەوا.) بانگرۆز، گلۆر، تۆزیلانە، باگلۆر، بانگلۆر، بانگلۆز، گروز، بانگۆڕ، بانگێڕ