تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بالافس
باڵاپۆست
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بالان
[ا ]
(بالان - balan)
داڵان، راڕەو، داوو تەڵە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بالانس
[ا ]
(بالانس - balans)
بەڵانس، تەرازوو، هاوسەنگ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بالاپوش
[ا.مر ]
(بالاپوش - balapuş)
لێفە، هەر شتێ لە کاتی خەودا بەخۆدا بدرێ، پاڵتۆ، شانێڵ، باڵاپوش، عەبا.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بالاڤ
کاڵایەکە کە بۆ شوشتن ئامادە کرابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بالاڤ
بەرگو
بالاڤ
رختشویی
آب تنی
رخت آماده شستن
بالاڤ
کوڵ، شیو و کوڵ
خۆ شتن
جلکێ داندراو بۆ شوشتن: ئەو جلکێ هانا بالاڤینە
بالاڤ(باک.، باد)
جل شوشتن، جل شۆرین، شیو، کۆڵ. چتمەکێکە بۆ شوشتن ئامادە کرابێ._کرن: شیوکردن، جل شوشتن. (باک)_ی: ئافرەتی جل شۆر، ژنی کۆڵکەر. سووێنەی جل شوشتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بالاڤی
سوێنەی جل شوشتن
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بالاگر
[ا ]
(بالاگەر - balager)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بخلاء
[ا - ع ]
(بوخەلا - buxela’)
کۆی بەخیلە، رژد، حەسوود، دەست نوقاو، چروک.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
برگبالان
[ا ]
(بەرگ بالان - bergbalan)
مێرووی باڵ ناسک، وەکو پەڕەی گوڵ.
بزووتنەوەی بێلایەن
بزووتنەوەی بێلایەن
Non-alignment movement
بزووتنەوەی بێلایەن
بریتیە لەو وەڵاتانەی کە نەبوونە ئەندامی دوو پەیمانی سەربازی ناتۆ و وارشەو و لە پەیمانە ناوچەیییەکانی وەکوو سیتۆ و سێنتۆ بەشدارییان نەکردووە و لە سیاسەتی دەرەکیدا لە سیاسەتی بێلایەن (سیاسەتی سەربەخۆ لە دوو بلۆکەکە) پێڕەوی دەکەن. زۆربەی ئەم وەڵاتانە کە هەموویان سەر بە جیهانی سێهەمن، لە باری ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئایدیۆلۆجییەوە لەگەڵ دوو بلۆکی ڕۆژهەڵات*و بلۆکی ڕۆژاوا* جیاوازییان هەیە و هەرکامیان بانگەشەی مێتۆد و ئایدیۆلۆجیایەکی تایبەت دەکەن. لە ڕاستیدا ئەو شتەی کە ئەم وەڵاتانە لە یەک نزیک دەخاتەوە، بە پێچەوانەی دوو بلۆکی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات، یەکیەتی سیاسی و ئابووری و سەربازی نییە بەڵکوو ڕاوەستان و خۆڕاگرتنە لە بەرانبەر دەسەڵاتی ئەو زلهێزانەی کە بوونەتە مەترسییەک بۆ سەربەخۆیی سیاسی ئەوان. بە واتایەکی دیکە هۆکاری کۆبوونەوەیان لە دەوری یەکتر، بەپێی هاوسانی و یەکگرتوویی نییە بەڵکوو لەسەر بنەمای «نە» گوتنە بە وەڵاتانی دەسەڵاتخواز کە بۆ ئەوان جێگەی مەترسی و هەڕەشەن.
بزووتنەوەی بێلایەن لەپاش شەڕی جیهانی دووهەم و دوای تەشەنەی شەڕی سارد* سەری هەڵدا. پێشەنگاوی ئەم بزاڤە، هێندستان و یۆگسلاڤیا بوون. پاشان میسر و ئەندونیسیا و سەرەنجام زۆربەی ئەو وەڵاتانەی کە تازە سەربەخۆییان بە دەست هێنابوو هاتنە ڕیزی بزاڤەکەوە. سەرۆکی ئەم وەڵاتانە لە دوو کۆنگرەی گەورە واتە «کۆنفرانسی باندۆنگ 1955 و کۆنفرانسی بلگراد 1961» کۆبوونەوە و ئامانجەکانی خۆیان بەم شێوە دیاری کرد:
ـــ هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی کرژیی سیاسی و کێشمەکێش لە پێوەندی نێودەوڵەتیدا.
ـــ هاندان بۆ بەکاربردنی شێوازی ئاشتیخوازانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە نێونەتەوەییەکان.
- جێگیرکردنی پێوەندی نێونەتەوەیی لەسەر بنەمای یەکسانی مافی نەتەوەکان و ڕێزدانان بۆ یەکپارچەیی و حاکمییەتی نەتەوەیی.
ـــ بەرفرەوانکردنی هاریکاریی نێودەوڵەتی.
ـــ دژایەتی لەگەڵ داگیرکاریی و پاکتاوی ڕەگەزی.
ـــ لایەنگری لە ئاشتی و پێکەوە ژیانی ئاشتی خوازانە.
ـــ داکۆکیکردن لە جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و بنەمای مافە نێونەتەوەییەکان.
ـــ دەسدرێژی نەکردن و خۆ تێهەڵنەقورتاندن لە کاروباری ناوەکی وەڵاتێکی دیکە.
ـــ بەشداری نەکردن لە یەکیەتی نێونەتەوەیی سەربازی.
ئەم گرووپە لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا بارستاییەکی فرەوانیان هەیە بەڵام دواکەوتوویی و لاوازی ئابووری و سەربازی ئەم وەڵاتانە، بۆتە هۆی ئاستەنگی لە بەرانبەر زلهێزەکاندا. بەم بۆنەوە زۆربەیان لەنێوان دوو بلۆکەکەدا کەوتبوونە هەلاجان.
لە کۆنفرانسی 1979 لە بێلگراد 85 وەڵات وەکوو ئەندامی سەرەکی و10 وەڵات وەکوو چاودێر و 8 وەڵاتیش وەکوو میوان بەشدارییان تێدا کرد. ژمارەی ئەندامانی ئەم بزاوتە لە کۆنفڕانسی 11/9/2006 لە هاڤانا، پایتەختی کووبا گەیشتە 118 وەڵات.