تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بیتاقە
بڵیت، بتاقە، پەتە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بیناقاقە
بیناقاقا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بینەقاقە
بەتاقە
بڵیت، پسولەی مقەبای لەسەر نووسراو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەدرەقە
بەدرەقە
بدرقه
بەدرەقە
بەڕێ کردن، ئاگاداری ڕێونگ لە سەفەردا .ئەم وشە لە ڕەسەندا «پادارهە»یە، واتا: پاسداری ڕێگە، عارەب بەو دەردەی بردووە
بەدرەقە
رابەری شارەزا، ڕێ نیشاندان._کردن: رابەری کردن، بەڕێ کردن، ڕەوانەکردن
بەدرەقە کردن
مست. مت.» بۆ ڕێز لێگرتن «// پێشواز کردن»، بۆ پاراستن له مەترسییان، بۆ پێشاندانی ڕێگا، دەگەڵ کەسێ ڕۆیشتن.. تێبــ.ینی: من بۆم ساغنەبۆوه که بنج و بناوانی وشەی «بەدرەقه» چیە و لەکوێرا هاتووه و داخوا وشەیەکی کوردی پەتییه یا لە زمانێکی بێگانه خوازراوەتەوه. مامۆستا تۆفیق وەهبی «تم: هبێد-10» وەکوو هێندێ وشەی خوازراوەی تر هیچ نیشانەیەکی لەبەر دەم ئەم وشەیه دانەناوه ئەمه وا دەگەیەنێ که ئەوان ئەم وشەیه بە وشەیە کی کوردی دەزانن. مردۆخ «تم: ب1، ل126» له هاوتا عەڕەبیەکانی ئەم وشەیەدا «بەدرەقه» ی نەنووسیوه و به وشەیەکی کوردی داناوه. دوکتۆر معین «تم: فەرهەنگ، ج1، ل- 482» ئەم وشەیه ی به عەڕەبی داناوه کەچی «المنجد» م سەنگ و سووژن دا، وشەی «بەدرەقه» م تێدا نەدۆزیەوه. ب» بەدرەقە کردنی کەسێ ئە وە ناگە یێنی که هەتا ئا خری دەگەڵی بڕۆن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەلەباقە
دەردێکە تووشی بزن دەبێ و دەیکوژێ
بەلەباقە
نوعی بیماری بز
بەلەباقە
نەخۆشیەکی بزنە: بزن و مەڕ ڕووت بوون وەک سوورە ساقە / یەک دانوو دەیکوشت یەک بەلەباقە، «سەیف»
بەلەباقە
ئازارێکی کوژندەیە تووشی مەڕو بزن و ماڵاتان دێ دەیکووژێ