تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شاقەڵ
قەبارەی گیاندار. باڵی باڵندەی گەورە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شاقەڵدار
گیانداری گەورەی بەخۆوە
شاقەڵدار
زەلامی ئەستوور
شرقەشرق
قرچەقرچی شکانی دارانه.
شرقەوباڵی (هەورا.)
شەققەی باڵی.
شریقەشریقە
دەنگه دەنگی تفەنگان.
شریقەشریقەکردن
شریکاندن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شوقەللەت
شتێکە وەک سەکۆیەکی باریک لای سەرووی ژوورەوە دروست دەکرێ ژێرەکەی بۆش و خانخانە شتیان تێدا دادەنرێ و لە سەریشی شتومەک دادەنرێ
شوقەلەت
چتێکه وەک سەکۆیەکی باریک لای سەرووی ژوورەوە دروستدەکرێ ژێرەکەی چۆل و خانەخانەیە چتیان لەناو دادەنرێ و چتمەکیشی لەسەر دادەنرێ.
شووقەلەت (که.)
شڤقەلوون (باک.)
لوولەی بەرمیلی.
شڵقەشڵق
شڵقەی زۆر
شڵقەشڵق
شڵقەی یەک لەدووای یەکتری.
شەرقەشەرق (باک.)
دەنگی لقی دارانە.