تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەنە
وشەی پرسیار. نەوایە؟ مەکێن وانیە؟
قەنە
قەننه٬ سەبیل٬ قلیان٬ قەیلوون٬ قەلوون٬ قەلیان٬ قەلیوون٬ جوورە سەبیلەیەکە دەسکێکی درێژی پێوەیە لە جیاتی جغارە تووتنی پێ دەکێشرێ٬ -کێشان. (شار.):قن٬ قدیلکه٬ قدیلانه٬ (کۆ.):قتیلە
قەنەدار
قەنەفل
قەنەفل بەند
خشڵێکە رێتییە لە ملوانەیێکی گۆیەکی زلی پێوەیە و مەرجانی تێدەخرێ لە ناوەندیشیدا قایشێکی بەردە لە زێڕی پرپرەدار گیراوە و لە قایشی دەکرێ و قایشەکەش نەخشاوە سەرە کانیشیان بە نێرو مێیە لێک گرێ دەدرێن
قەنەفڵ
گەڵاخونچەی وشکەوەکراوی گوڵی دارێکە زۆر بۆن خۆشەو بۆ دەرمان دەشێ، مێخەک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قەنەفڵێ
گوریسی تەنگەی کۆپان
قەنەفڵێ
سەر تەنگەی پاڵان
قەنەفڵێ
(هەورا.): گوریسی تەنگەی کۆپانێیە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قەنەفە
کورسییەکی تەسکی درێژی تەنشت و پاڵپشتدارە لە سەری دادەنیشن
قەنەفە
کورسیێکی تەسکی درێژی تەنیشت و پاڵ پشت دارە لەسەری دادەنیشن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قەنەواچە
تەنراوێکی کەمێک ڕەقە دەخرێتە ناو دووتوێی کاڵاوە بۆ جوان وێستانی
قەنەواچە
آگنه لباس، لایه لباس
قەنەواچە
ناوئاخنی جلک
قەنەواچە
تەنراوێکی کەمێک ڕەقە دەخرێتە ناو دوو تووێی کاڵاوە بۆ جووان وێستانی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قەنەوز
تەنراوێکی ئاوریشمی جوانی لووس و پووسی تەنکی بریقەدارە