تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوویچک
مخروطی
انشگتانه
قووێخا
قووێخایانە
مووچەیە کە دەدرێ بە کووێخا
سەرچاوە: نالی
قووەتی دڵ
هێزی دڵ.

« نالیی » نییەتی سیحری بەیان، حیکمەتی شیعرە
ئەمما نییەتی قووەتی دڵ، قودرەتی ئینشا
قوپ
جرعه
فرورفتگی
قوپ
(هەورا.): قوم (بۆ ئاوو چاو شلەمەنی) .- ێک ئاو:قومێک ئاو یا دەرمان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قوپان
چاڵبوون و بەناوداچوونی هێندێ شت بەهۆی نهێمێکەوە
قوپان
ڕوچون
قوپان
تەپین٬ بەناوداچوون٬ چاڵبوون٬ (کە.):قۆپان٬ کووپان٬ ڕۆچوون٬ داکەوتن٬ تەپقبوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قوپاندن
چاڵکردن و بەناودابردنی هێندێ شت بەنهێم
قوپاندن
ڕوچواندن، قوباندن
قوپاندن
قۆپاندن٬ (کە.):چاڵکردن٬ ڕۆچوواندن٬ داکەواندن٬ تەپک کردن٬ تەپق کردن٬ بەناودا بردنی هەندێ چت بە نهێم
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قوپاو
شتێکە چاڵ بووبێ و بەناوداچووبێ
قوپاو
فرورفته