تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قورئان دان
سوێندانی یەکێک بەقورئان
قورئاندان
سووێنددان بە قورئان
قورادە
مسی شکاو٬ جوورە پیوازێکە سەلکەکەی هەرگیز گەورە و خڕ نابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قورافتن
ڕنینی ترێ و بڕینی گوڵی دانەوێڵە
قورانە
ڕێسەی درگا
سەرچاوە: نالی
قورب
نزیکیی. بێچوون

کە مەدعووی لازەمان و لامەکان و قوربی بێچوونی
سوار بە لەم بوراقە باریقە، لەم ڕەخشە ڕەخشانە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
قورباغه
[ا ]
(غورباغه – xûrbaxe)
قوڕباقه، بۆق.
قورباق
بۆق، قرباق، بەق
قورباق
قەرباقه٬ داعبایەکی ئاوییه٬ بۆق
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قوربان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قوربان
وتەیەکە لە ڕووی گەورەیییەوە دەوترێ بەو کەسەی کە قسەی لەگەڵ دەکەیت
قوربان
کُریان، کیریان، گیریان، گوسفند کُشان
قوربان
قوروان، سەرگەرد [سەربڕینی حەیوان لە جەژنی قورباندا]
قوربان
قُربان، اَضحی، اِضحیَّه، نَحر
قوربان
وشەی ڕێزگرتن، ئەزبەنی
دەسەرگەڕان، بەڵاگێڕ
گۆشتی خێرێ لە جەژنی گەورەدا
حەیوانی خێرێ
دوامین مانگی ساڵی موسوڵمانان
جێژنی گەورەی ئیسلام
قوربان
گۆری٬ بەڵاگەردان٬ (هەورا.): پایەنداز٬ پێشبار٬ گاو و گەردوون٬ پێناو٬ سەرگەرد٬ قۆچ ٬ قۆچی قوربان٬ گۆشتی قوربان٬ (جا.): بڕێتی ٬ سەرگۆر٬ کوشتی. بە-بوون: دەبەرمردن٬ خۆله٬ پێناونان٬ لەبەر گەڕان٬ -کردن: لەسەر گەڕاندن٬ لەسەرگێڕان٬ لەبەرگێڕان٬ بۆ ڕێزگرتنی ئەو کەسەش بە کاردەبرێ٬ کە قسەی لەگەڵ دەکرێت. –ی: کوشتییەکە ٬ کە لە چووار ڕۆژەی جەژنەی قووربانێدا سەر ببڕێ بە ئاوی قۆچەوە
سەرچاوە: نالی
قوربان - ی دووهەم -
قوربانیی. (ی) کەی ضەمیری غائیبە.

هەر کەسێ ڕووی تۆ دەبینێ، خۆی بە قوربانت دەکا
چونکە ئەبرۆی تۆ هیلالی عیدە، قوربانی دەوێ