تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قرژاڵ
دەعبایەکی ئاوی چنگ چنگی دوو سەرە
قرژاڵ
کەژاڵ. بۆچوونێکی تایبەت هەیە وەهایە، پیتی «ق» لە کوردیدا نوێیە و ئێستەش زۆر زاراوە هەیە خۆی لێ دەبوێرێ هەر «ک»ی لێ بەکاردێنن. قرژاڵیش پێدەچێت کرژاڵ بووبێت و پیتی «ر» لێ سوابێت و «کژاڵ» مابێتەوە، موکریانیش خۆیان وەستای زاراوەڕۆنانن و «کەژاڵ»ـیان لێ سازاندووە. مام هێمن دەفەرموێت:
عاشقی چاوی کەژاڵ و گەردەنی پڕ خاڵ نیم
بمگرن، بمکوژن هێشتا دەڵێم کوردم ئەمن
قرژاڵ
(باک.): جوولبڕ٬ (زەن.):قرژانگ٬ (باد.زا.):کیڤژاڵە٬ کێمجاڵە٬ گیاندارێکی ئاوییە لە بۆق گەورەترە بە دوو سەران دەڕوات لە نێو بێگاناندا دەخورێت٬ مێمڵی ئاوی جۆگەیە هەمیشە جۆگەی ئاوێ کوندەکات کشتیار وەڕەسە بە دەستیەوە
قرژاڵانێ
(هەو.):گەمەیەکی منداڵانەیە بە ئاوەژوو لەسەر چوار پەلان ڕۆیشتنە
قرژاڵە
(ڕۆژ.):ژاڵە٬ روولک٬ لوورک