تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئینتقام
ئینتیقام
[[=عا.: ئینتیقام]]
١- (نمس.) تۆڵە ئەستاندن، تۆڵە ئەستێنی. ٢- )نا.) تۆڵە.
ئینتیقام ئەستاندن
[[عا. کو.]]
ئینتیقام کێشان
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) تم: ئینیئقام ئەستاندن.
ئینشیقاق
[[=عا.: ئینشیقاق]]
(نمس.)،(کعر.) ١- قەڵەشان، درز بردن. ٢- تم: ئینشیعاب.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێرەقان
نەخۆشیی زەردوویی
ئێرەقان
یەرەقان، نەخۆشی زەردووییە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێسقان
شتێکی ڕەقی سپییە لە جەستەی گیانداردا گۆشت و دەماری بەسەردا دێ
ئێسقان
(نا.)،(کعر.) تم: ئێسک. ((...دەستی کە هەر ئێسقانی ڕووت بوو تەقەی لە قاپی هەستاند...)) (قزڵجی: پێکەنین-٢١).
ئێسقان(دەر.، بابا)
ئێسقانی ڕەش بێ
(کن.) بمرێ. جوێنە و ژنان بە یەکتری دەدەن.
ئەحمەقانە
[[عا. کو.]، [ئەحمەق+ئانە] ]
«بنتـ.» وەکوو نەزان، بەشێوەی گێل و نەفام.: ئەحمەقانە دەجووڵێتەوە، هێندە ئەحمەقانە قسە دەکا پیاو بە خۆیدا دەشکێتەوە. «ستـ.» کارێکی لە پیاوی ئەحمەق بوەشێتەوە.: ئەم کارە ئەحمەقانەیە چ بوو کردی، کردەوەکانی هەموو ئەحمەقانەیە گوێی مەدەیە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەرقاز
ئەفریقایی
ئەو کەسەیە، یا ئەو شتەیە، کە بەندیواری بە کەرتەی ئەفریکاوە هەیە