تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فاڵ دان
ئیغری دان [چاک کردن، مێیینەی یەک سم لە فەحل کێشان]
فاڵ دان
وِداع، تَوَدُّع
فاڵ هاتن
گُشن آمدن، ایغری خواستن
فاڵ هاتن
ئیغری هاتن، ئیغری خواستن [پەیدا بوونی ئارەزووی جووت بوون لای مێیینەی یەک سم]
فاڵ هاتن
وَداع، وَدقَان
فاڵ هاتن
نرخواهی ستور ماده
فاڵ هاتن
یەکسمی مێچکە کە ئارەزووی گانی پەیدا دەبێ
فاڵ گرتن
کێشانی مێوینەی یەکسم لە فەحل
فاڵانژ / فاڵانژیسم
فالانژ / فالانژیسم
فاڵانژ / فاڵانژیسم
Falange / Falangism
فاڵانژ / فاڵانژیسم
ئەم زاراوە ڕیشەکەی لاتینییە و بە درێژایی مێژوو مانای جیاوازی لەخۆ گرتووە. بۆ نموونە لە یۆنانی کۆندا «فاڵانژی ساکار» بەشێکی هێزی سەربازی یۆنان بووە کە بریتی بووە لە سەربازی پیادە بە چەکی سووک و چەکی قورسەوە و … لە ساڵی 1600 زایینی، ئەم زاراوە بە کۆمەڵێکی خەڵکیی گوتراوە کە بە شێوەیەکی ڕێکخراوەیی پێکەوە کۆ دەبنەوە و بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی هاوبەش بەرەیەکی یەکگرتوو ساز دەکەن. لە سەدەی پێشوودا فاڵانژ، ناوی حیزب و ئایدیۆلۆژیایەکی فاشیستی وەڵاتی ئیسپانیا بووە کە بە ئیسپانیایی پێی دەڵێن فاڵانخە. ئەم حیزبە لە 29/11/1933 لە لایەن کەسێک بەناوی خۆزە ئانتۆنیۆ پریمۆدێریڤا لە مەدرید دامەزرا و گەشەی پێدراوە. هەرچەندە لە سەرەتاوە بایەخێکی ئەوتۆی نەبوو بەڵام بەرەبەرە پەرەی سەند و سەرنجی خەڵکانێکی زۆری بەرەو لای خۆی ڕاکێشا و بە یەکگرتن لەگەڵ لایەنە فاشیستەکانی دیکە توانی «فاڵانخە ئیسپانیۆلا» دامەزرانێت. بەرنامەی فاڵانژ، بریتی بوو لە ڕاکێشکردنی چینی کرێکار بۆ هەناوی ناسیۆنالیزمێکی توندڕەوانەی کۆمەڵایەتی (بە مەبەستی خۆماڵی کردنی سەرمایە، چاکسازی زەویوزار، پەرەپێدان و ڕێکخستنەوەی سوپا و هەڵوەشاندنەوەی حیزبە سیاسییەکان و شێوازی شۆڕشگێڕانە بۆ گەیشتن بە ئامانج).
فاڵانژیستەکان لە سەردەمی شەڕی ناوخۆ (1936 تا 1938) بە توندی ڕووبەڕووی حیزبە کۆمۆنیست و ئاناڕشیست و میانەڕەوەکان بوونەوە و هەوڵیان دا حیزبەکەی خۆیان سەقامگیر بکەن. جیاوازی نێوان فاشیزمی ئیسپانیا لەگەڵ فاشیزمی ئەڵمانیا و ئیتالیا، لەوەدا بوو کە لە ئیسپانیا سوننەتی نەتەوەیی و بە تایبەت نەریتی پادشایی و مەسیحی، بایەخ و گرنگی زیاتری پێ دەدرا. ئیمڕۆکە زاراوەی فاڵانژ، لە وەڵاتانی دیکە بەو گرووپە ڕاستە توندڕەوانە دەگوترێ کە لە بەرانبەر باڵی چەپدا دژایەتی و گێڕەشێوێنی دەکەن، بۆ نموونە فاڵانژەکانی لوبنان.
فاڵاوێژ
کەسێ بەخت دەخوێنێتەوە
فاڵبەند
(باد.):جادووگەر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فاڵهاتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فاڵچی
کەسێکە فاڵ بۆ مەردووم بگرێتەوە